ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چوار هۆكار پەرۆشی هەوادارانی هواوی زیاتر دەكەن بۆ ئاشنا بوون بەزنجیرەی Huawei Mate 20 لەم مانگەدا !

هەوادارانی هواوی چاوەڕێی وەشاندنی مۆبایلی Huawei Mate 20 دەكەن لە لەندەن لە رێكەوتی 16ی ئۆكتۆبەر و دواتر لە وڵاتی ئیمارات لە رۆژی 24ی ئۆكتۆبەر، وەشاندنی سەرجەم ماركەكان تەنها پێشخستنی بەرهەمەكانی پێشووە ، هواوی هیوادارە سەركەوتوو بێت لەپێشكەشكردنی چارەسەری داهێنەر جێگای رەزامەندی بەكارهێنەرانی بێت .

زنجیرەی Huawei Mate یەكێكە لە دوو زنجیرە كەهواوی لەرێگایەنەوە داهێنانی پێشكەش كردووە ، وهەردەم ئەم زنجیرەیە درەوشاوە بووە لەرێگای باشترین توانا و داهێنان لەبواری مۆبایلدا ، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر تەكنەلۆژیای تازە لە پرۆسێسەر و بەهێزی پاتریەكان .

تا ئێستا هواوی پێشەنگە لە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد وبەردەوامە لە پەرەپێدانی ئەم بوارە بۆ ئاستێكی بەرزتر لەرێگای هاوهەنگی لەنێوان پرۆسێسەر و ئامێرەكان بۆ پێشكەشكردنی ئەزموونێكی دەوڵەمەند و زیرەك بۆ بەكارهێنەران كە ئەوەش پێگەی كۆمپانیا دیاردەخات وەك پێشەنگ لەبواری تەكنەلۆژیای جیهانی، هواوی یەكەم كۆمپانیایە پرۆسێسەرێك پێشكەش دەكات پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لەرێگای وەشاندنی پرۆسێسەری كیرین 980 ، كەبەهۆیە هواوی بەڵێن دەدات كەتوانایەكی كاریگەرتر پێشەكەش بكات لە Huawei Mate 20 .

تواناكانی زیرەكی دەستكرد وا لە بەكارهێنەرانی هواوی دەكات باشترین و ئاسانترین و كاریگەرترین ئەزموون بەدەست بهێنن بەبێ ئەوەی ناچار بن داونلۆد یان بەشداری لەچەندین ئەپلیكەیشن بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكان . تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد رۆڵی خۆی دەبینێت لەبەرەپێشبردنی شۆڕشی تەكنەلۆژیای سەردەم لەبواری مۆبایلدا .

لێرەدا چەند هۆكارێك دەخەینە روو كە پەرۆشیمان بۆ زنجیرەی Huawei Mate 20 زیاتر دەكات :

1- كیرین 980 یەكەم پرۆسێسەر پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد و بەتەكنەلۆژیای 7 نانۆمەتر دروستكراوە :

كیرین 980 یەكەم پرۆسێسەرە پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد و بەتەكنەلۆژیای 7 نانۆمەتر دروستكراوە توانای ناسینەوەی باشتری تەنەكانی هەیە ، ئامادەكردنی ڤیدیۆ لەكاتی راستەقینەی خۆیدا ، دابەشكردنی تەنەكان بە كوالیتی بەرز و لە كاتی راستەقینەی خۆیدا چونكە توانای دیاریكردنی 4500 وێنەی هەیە لە خولەكێكدا ، لەرێگای ئەم پرۆسێسەرە كە بەتەكنەلۆژیای 7 نانۆمەتر كار دەكات هواوی پێشەنگی خۆی دوپاتدەكاتەوە لەجیهانی زیرەكی دەستكرد لە مۆبایلدا .

زانیارەكانی كۆمپانیای هواوی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەم پرۆسێسەرە توانای كاركردن باشتردەكات بە رێژەی 75% لەگەڵ توانای كەمكردنەوەی وزە بەرێژەی 58% ، پرۆسێسەرەكە 69 ملیار ترانزۆستۆری تێدایە كە 1.6 جار لەوەی پێشووتر زیاترە ئەوەش مانای ئەوەیە ئامێرەكە خێراتر كاردەكات ، كیرین 980 كاركردنی ئەپلیكەیشنەكان خێراتر دەكات لەگەڵ جێبەجێكردنی ئەركەكان بەشێوەیەكی ئاسانتر بۆیە پێشبینی دەكرێت بەكارهێنانی ئەم ئامێرە تازەیە جیاواز بێت لەگەڵ هەر ئامێرێكی دیكەی بازار .

2- سیستەمی كاركردنی تازە لەگەڵ كارپێكەری EMUI 9.0
لەبەر ئەوەی سیستەمی كاركردن پشت بەسیستەمی ئەندرۆید پای دەبەستێت ، كارپێكەری EMUI 9.0 ئەزموونێكی ئاسان بەتایبەتمەندی زۆرەوە دابین دەكات ، كارپێكەری EMUI 9.0 خیرایی بەرێژەی 12.9 زیاددەكات ، بۆ نمونە كارپێكەری EMUI 9.0 ئەنیستگرام بەرێژەی 12% خیراتر دەكات و سپۆتیڤای بەرێژەی 11% ، ئەوەش توانای بەهێزی پرۆسێسەری كیرن 980 دیاردەخات .

هەروەها كارپێكەری EMUI 9.0 باشترین هەڵبژاردەیە بۆ هەوادارانی یاریكردن كەیەكەی چارسەری وێنەكان GPU Turbo 2.0 لەخۆدەگرێت كەنەوەی دووەمی تەكنەلۆژیای هواویە بۆ خێراكردنی چارسەری وێنەكان ، داتا تازەكان كاتی پێویست بۆ جێبەجێكردنی لێدانی دەست بەرێژەی 36% كەم دەكاتەوە ، كارپێكەری EMUI 9.0 تایبەتمەندی Password Vault لەخۆدەگرێت بۆ دڵنیایی خەزنكردنی پاسۆردەكان ، كارپێكەری EMUI 9.0 ئەزموونێكی بێوێنە لە مۆبایلی HUAWEI Mate 20 پێشكەش دەكات لەكاتی وەشاندنی لەم مانگەدا .

3- ئەزموونی بێ وێنەی چێژ وەرگرتن لەیاریەكان
زنجیرەی HUAWEI Mate 20 یەكەی چارسەری وێنەكان GPU Turbo 2.0 لەخۆدەگرێت كەنەوەی دووەمی تەكنەلۆژیای هواویە بۆ خێراكردنی چارسەری وێنەكان كەپاڵپشتە بۆ زیاتر كارپێكردنی یاریەكان بەتوانایەكی گەورەتر ، هەروەها كەمكردنەوەی بەكارهێنانی وزە ، لەگەڵ یاریەكان ، ئەم تایەتمەندیە یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی چەندین بواری سەرەكی دیكە كە تایبەتە بە كوالیتی ئەزموونی بەكارهێنەر ، وەك خێرایی جێبەجێكردنی بەدەستلێدانی شاشە و پەیوەندیكردن بە ئینتەرنێتەوە و كاراكردنی هەڵبژاردەی Uninterrupted Gaming Mode تایبەت بەیاریكردن


4- تایبەتمەندی بێ وێنە لەكامیرای مۆبایلدا
هواوی بەردەوام ناوبانگی دەركردووە بەوەی ئەزموونی وێنەگرتنی نایاب لە مۆبایل پێشكەش دەكات ، بەهۆی ئەو پرۆسێسەرە تازەیە تواناكانی كامیرا پێشكەوتووتر دەبێت لە زنجیرەی HUAWEI Mate 20 ، ئەم ئامێرە تازەیە نەوەی چوارەمی سیگنالی وێنە ISP لەخۆدەگرێت كە ئامادەكاری راستەوخۆی كامیرا دەكات لەگەڵ تایبەتمەندی بەرهەمهێنانی رەنگەكان كە پاڵپشتە بەتەكنەلۆژیای HDR كەبەشەكانی وێنەكە بەدیاردەخات ، ئەگەر ئەوەش بەشی نەكرد ئەوە چارسەری كەموكوڕی وێنە لەكیرین 980 كوالیتی باشتری وێنەكان پێشكەش دەكات ئەگەر رووناكی كەمتر بێت ، هەروەها توانای ناسینەوەی تەنە جولاوەكانی هەیە بە كوالیتی 97.4% كە بەكارهێنەران دەتوانن وێنەیەكی روون و بێگەرد بگرن لە كاتی جولانەوە زۆر بەئاسانی .
چەند رۆژێك ماوە بۆ ئەو كاتەی كە هواوی دیاری كردووە بۆ وەشاندنی ئامێرە نایابەكەی لەلەندەن لە 16ی ئۆكتۆبەر و دواتر لە ئیمارات لە 24ی ئۆكتۆبەر ، تەنها دەبێ چاوەڕوان بین بۆ ئەوەی راستەوخۆ بە تواناكانی HUAWEI Mate 20 ئاشنابین و بەرهەمێكی نایاب بەرامبەر بڕە پارەیەك وەربگرین !

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پەروەردەی سلێمانی ئەپێکی ناوازە بۆ خوێندکارانی کوردستان ڕادەگەیەنێت

خەڵک
ئەپڵیكەیشنی ویندۆزی خوێندكار (windows student) پێكهاتووە لە هەموو وانەكانی پۆلی 12 زانستی و وێژەیی، بەشێوەی ڤیدیۆی (ئێچ دی) و پرسیارو وەڵامی ئەلكترۆنی و گەیم ڕونكراونەتەوە.

لەگەڵ شیكردنەوەی كتێب و پوختەی كتێب(مەلزەمە) و شیكاری ڕاهێنانەكان و وەڵامی پرسیاری وزاری ساڵانی پێشوو، ئەپڵیكەیشنی ویندۆزی خوێندكاركە  لەستۆدیۆكانی “ تۆڕی  میدیايی خەڵك” بەهاوبەشی پەروەردەی سلێمانی و ناوەندی توێژینەوەی مایكرۆسۆفت بەئەنجام گەیشتووە.

ماوەی 2 ساڵە كاری تێدا دەكرێت لەگەڵ تیمێكی ناوخۆ و بیانی لە مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەيی و داتا ئینتری و مۆنتێری دەنگ و ئیدیتەر
ئەم بەرهەمە هەموو ئاستەنگەكانی ئابوری و وەستانی خوێندن و نەبوونی مامۆستا و ئاستی خوێندن و فێركردن چارەسەردەكات.

ئەپڵیكەیشنی ویندۆزی خوێندكار لە 90 وڵاتی جیهاندا بەكاردەهێنرێت، لەگەڵ بەرهەمێكی فێركاری زیرەک و ئەلكترۆنی نمرەكانتان لە 100 دا ببینەوە.
بۆ ناو تۆماركردن و بەدەستهێنانی ئەپڵیكەیشنەكە خوێندکاران دەتوانن پەیوەندی بکەن: 07725333878

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گووگڵ پڵەس بە یەکجاریی دادەخرێت

خەڵک-

پاش چەند ساڵێک بەردەوامی و بەھۆی ئەوەی کێبەرکێکەی بەرامبەر فەیسبووک و تۆڕەکانی دیکە دۆڕاند، کۆمپانیای گووگڵ بڕیاری دا بە یەکجاریی تۆڕی کۆمەڵایەتیی گووگڵ پڵەس دابخات.

پێش ھەفتەیەک ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆڕناڵ لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کرد: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ زیاد لە ٥٠٠ ھەزار ئەکاونتی گووگڵ پڵەس ھاککراون و زانیارییەکانیان دزراوە، ئەوەی تا ئێستاش کۆمپانیای گووگڵ دانی پێدا نەناوە.

ئەوەندە نەبێت گووگڵ ڕاگەیەنراوێکی بڵا‌وکردەوە و تیایدا دەڵێت: ئەگەری ئەوەی ھەیە تایبەتمەندییەکانی بەكارهێنەران وەك ناو، ئەو شوێنانەی گەشتت بۆیان کردووە، ناونیشانی ئیمێڵ، رۆژی لەدایكبوون، ڕەگەز، وێنە و فایلی تایبەت، ئیشوكار، باری كۆمەڵایەتی، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨ ڕووبەڕووی هەڕەشە بووبێتەوە، لەگەڵ ئەوەش هیچ بەڵگەیەك نییە ئەو زانیارییانە خراپ بەكارهێنرابن.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، گووگڵ ئەوەی ھەڵبژاردووە بەکارھێنەران لەو کەلێنە ئاسایشییە ئاگادار نەکاتەوە، چونکە داخستنی تۆڕەکە بە تەواوەتی یەکێک بووە لە ھەڵبژاردەکانی بەردەمی.

کۆمپانیای گووگڵ لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، دوای ١٠ مانگی دیکە و لە مانگی ئابی ٢٠١٩ بە یەکجاریی تۆڕی کۆمە‌ڵایەتیی گووگڵ پڵەس دادەخات، تەواوی زانیارییەکانی بەکارھێنەرانیش لە وێنە و یادگاری و پۆست و زانیاریی دیکە، بە تەواوەتی دەسڕێنەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵ تۆڕی کۆمەڵایەتیی گووگڵ پڵەس ١١١ ملیۆن بەکارھێنەری ھەبووە، لەو ژمارەیە تەنھا ٦.٧ ملیۆنیان چالاک بوون، لەو ژمارەیەش ٣.٥ ملیۆنیان مانگانە و ھەریەکە ٥٠ پۆستی کردووە.

تۆڕی کۆمەڵایەتیی گووگڵ پڵەس لە ٢٠١١/٦/٢٨ بەشێوەی ئەزموونی ڕاگەیەنرا و دروستکردنی ئەکاونت لەسەری تەنھا لە ڕێگەی داوەتنامەوە بوو لە لایەن ئەو کەسانەی ڕێپێدراو بوون ئەکاونت دروست بکەن، دواتر و لە ٢٠١١/٩/٢٠ بە تەواوەتی کرایەوە و ھەرکەسی سەرو ١٨ ساڵ دەیتوانی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ھەژمارێک بۆ خۆی دروستبکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن وا دەکەیت ماڵەکەت لە زستاندا زۆر سارد نەبێت؟

خەڵک-

کرداری گواستنەوەی گەرمی کردارێکی میکانیکییە و مادەکانی ڕووپۆشکردن بۆ ڕێگری کردن لەگواستنەوەی گەرمی (جا گەرمی بێت یاخود ساردی) ژمارەیان زۆرن و هەرمادەیەکیش بۆخۆی بەشی خۆی دەتوانێت ڕێگری بکات لە گواستنەوەی گەرمی، ئەو ڕێگرییەش کە هەتاوەکو زۆرتر بێت کەمتر گەرمی لە دیوی دەرووەی بینا وە دەگوازرێتەوە بۆ ناو بینا و بە پێچەوانەشەوە.هەموو بینایەکیش دوو جۆر بەرییەکەوتنی گەرمیی هەیە لەگەڵ کەش و هەوای دەوروبەردا ئەوانیش:

  • کاتێک پلەی گەرمی دەرەوەی بینا بەرزتر بێت لەناو بینا بۆنمونە تۆ لە ماڵەکەتدا سپلیتت هەڵکردووە لە هاویندا، لەم حاڵەتەدا پلەی گەرمی بەرزی دەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناو ماڵەکەت، ئەمەش وادەکات ژوورەکان بە ئاسانی فێنک نەبن و لەم حاڵەتەشدا کۆمپرێسەر بەردەوام کاردەکات و بەمەش تەمەنی کورت دەبێتەوە.
  • کاتێک پلەی گەرمی ناو بینا یاخود ماڵ بەرزتر بێت لە پلەی گەرمی دەرەوە، بۆنمونە لە زستاندا لەم حاڵەتەشدا بەهۆی هەڵکردنی سپلیت(گەرمییەکەی) و هیتەر و زۆپا و زۆر ئامێری تر وادەکات بەشێک لەم گەرمییە بچێتە دەرەوەی بیناکە بەهۆی کەمی توانای ڕێگری کردن لە گواستنەوەی گەرمییەوە.

بۆیە چەندین شێوازی ڕێگری کردن داهێنرا تاوەکو ڕێگا بگیرێت لەو گواستنەوەی گەرمییە چوونکە لە ساڵێکدا تێچووی زۆرە و هەستی پێ ناکەین،لێرەدا چەند جۆرێک لە عزل باسدەکەم ئەوانیش:

  • عزلی فایبەر گڵاس: ئەم جۆرە عزلە زۆر بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لە گواستنەوەی هەوا و بۆ بیناش بەکاردەهێنرێت و توانای بەرگری لەگواستنەوەی گەرمی واتە ڕیزستانسەکەی نزیکی 3.5 و نرخیشی گونجاوە.
  • عزلی خوری: ئەم جۆرە عزلەش توانای ڕێگرییەکەی نزیکی 3.5 و نرخیشی مام ناوەندە و بەڵام لە ووڵاتی ئێمە زۆر بەکار ناهینرێت.
  • فۆمی پۆڵی یۆریپان: ئەم جۆرەیان لە ڕێی کۆمپرێسەری تایبەتەوە دەخرێتە سەر دیوارەکان و دواتر چۆنت بوێت ئاوا ڕێکی ئەکەیتەوە و بەرگرییەکەشی نزیکی 3.7 و بەرگرییەکی زۆر باشی هەیە.
  • عزلی پۆڵی ستیرین: ئەم جۆرەیان زیاتر لە ووڵاتی ئێمە بەکاردەهێنرێت و وەکو تەبەدۆر و هەروەها لە جۆرەکانی بلۆکدا بەکاردەهێنرێت کە مەبەست لێی بەرزکردنەوەی توانای بەرگرییەکەیەتی کە نزیکی 5.7 ە.

تێبینی:

  • هەموو ئەو موادانەی بەکاردەهێنرێت بۆ ڕووپۆشکردنی بینا، بۆ ئەوەی گەرمی بەئاسانی بەگوازرێتەوە لەناو بیناوە بۆ دەرەوە و بەپێجەوانەوە سوودێکی تری هەیە کە ئەویش ڕێگریکردنە لە گواستنەوەی دەنگ کە ئەمەش بۆخۆی سودێکی گرنگی مادە ڕووپۆشەکانە.
  • ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە ئەو مادەیەی کە بەکاریدەهێنن بۆ ڕووپۆشکردنی بیناکانتان، پێویستە گڕ نەگرێت، چونکە زیانی گەورە دەدات لەکاتی کەوتنەوەی ئاگر لەناو ماڵ و بیناکانتان.

هێمن رەفیق

ئەندازیاری میکانیک

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین