ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سوپای پاسدارانی ئێران باسی كوردستان و دوژمنانی گەلی كورد دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەمید عەلی فدەوی، یاریدەدەر كاروباری هەماهەنگی لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پارێزگای كوردستانی ئێران، لەلایەن دوژمنانی ڕژێم و گەلی كوردەوە دەكرێتە ئامانج، ئاماژەی بە سەقامگیری و ئاسایش و ئارامیش دەكات لە كوردستان.

ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی لە زاری فدەوییەوە بڵاویكردۆتەوە، “ئاسایش و سەقامگیری باڵی بەسەر هەموو كوردستانی ئێراندا كێشاوە، بەڵام كوردستان بەردەوام لەلایەن دوژمنانی ڕژێم و دوژمنانی گەلی كوردەوە كراوەتە ئامانج”.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران، “ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپای هاوپەیمانی لەگەڵ گروپەكانی دژ بە شۆڕشی ئیسلامی، هەوڵی مەترسیدار دەدەن بۆ بەئامانج گرتنی ڕژێم و لەقكردنی ئاسایشی وڵات، ئەوان بەشێك لە دوژمنكاریی خۆیان بۆ گەلی ئێران دەردەخەن و بەشە هەرە گەورەكەی دەشارنەوە”.

عەمید فدەوی، ڕایگەیاندووە، “هێزەكانی سوپای پاسداران، لەڕێی نوێترین تەكنیك و كەرەستەوە، تواناكانی گەیاندۆتە بەرزترین ئاست”، جەختیشی لەو هەوڵانە كردۆتەوە كە “سوپای پاسداران دەیانخاتەگەڕ بۆ بەرپەرچدانەوەی لەقكردنی ئاسایشی وڵاتەكە”.

جیهان

یەكەم لێدوانی سەرۆكی روسیا لەبارەی دیارنەمانی خاشەقچی

خەڵك- بەشی هەواڵ
فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا، یەكەم لێدوانی لەبارەی دیارنەمانی جەمال خاشەقچی رۆژنامەنوسی سعودیەوە پێشكەش كرد كە لە 2ی ئەم مانگەوە لەپاش چوونەژوورەوەی بۆ نێو كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ، بێسروشوێنە.

ئاژانسی (سپۆتنیك)ی روسی لە زاری پۆتین لە وتارێكیدا لە كۆبوونەوەی ساڵانەی گروپی (فاڵدای) بڵاویكردۆتەوە”بەرپرسیارێتییەكە دەكەوێتە سەرشانی ولایەتە یەكگرتووەكان لە كێشەی دیارنەمانی جەمال خاشەقچی، چونكە ئەو لە ولایەتە یەكگرتووەكان ژیاوە”.

سەرۆكی روسیا بەپێویستی زانیوە “چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بكرێت لەبارەی دیارنەمانی خاشەقچی لە توركیا، بەر لەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ شانشینی عەرەبی سعودیە تێكبدرێن”.

بە وتەی پۆتین”خاشەقچی لە ولایەتە یەكگرتووەكان ژیاوە و لە روسیا نەژیاوە، بەو واتایەی ولایەتە یەكگرتووەكان هەندێك لە بەرپرسیارێتی رووداوەكەی دەكەوێتە ئەستۆ”، رەتیشكردۆتەوە “بتوانن پەیوەندییەكان لەگەڵ سعودیە تێكبدەن، تا بە تەواوەتی راستییەكان دەردەكەون”.

فلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاندووە”گومانی تێدا نییە، دیارنەمانی خاشەقچی رووداوێكی ناخۆشە، بەڵام پێویستمان بە كاتە تا بزانیین چی رویداوە”.

لە 2ی ئەم مانگە، جەمال خاشەقچی، ڕۆژنامەنوسی سعودی، دوای ئەوەی بۆ مەبەستی مامەڵەی هاوسەرگیری سەردانی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی كردبوو لە شاری ئیستەنبوڵ، دیارنەما و هەموو پەیوەندییەكان لەگەڵیدا پچڕان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نیوەی سەربازییەكانی ئەمریكا پێیانوایە بەمزوانە وڵاتەكەیان جەنگێك بەرپادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
گۆڤاری (میلیتاری تایمز) دەڵێت، نزیكەی نیوەی سەربازییە ئەمریكاییەكان، پێیانوایە ولایەتە یەكگرتووەكان بەمزوانە جەنگێكی هەمەلایەنە بەرپا دەكات.

بەپێی توێژینەوەیەك كە لەلایەن گۆڤارەكەوە بڵاوكراوەتەوە، 46%ی سەربازەكانی سوپای ئەمریكا پێیانوایە، وڵاتەكەیان بەشداریی لە جەنگێكدا دەكەن لە ماوەی ساڵی داهاتوو، ئەو رێژەیەش لە ساڵی رابردوودا 5% بوو.

زۆرینەی 71% بۆچوونیان وایە، دوژمنی سەرەكی لەو جەنگە چاوەڕوانكراوەدا روسیا دەبێت، لەهەمان كاتدا چین لە پلەی دووەمدا بووە بە رێژەی 69%، ئەم رێژانەش لە ساڵی رابردوودا 53% بۆ روسیا، و 45%یان بۆ چین پێكهێنابوو.

89%ی بەشداربوانی راپرسییەكە، تیرۆری سیبرانیان بە مەترسی سەرەكی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ولایەتە یەكگرتووەكان وەسفكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پێیانوابووە كە سوپای ئەمریكا ئامادەنییە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو جۆرە هێرشانە.

نیوەی بەشداربوانی راپرسییەكە پێيانوابووە، وڵاتەكەیان بەرەو ململانێیەكی سەربازی مەترسیدار پەلكێش ناكرێت، ئەوانەش لە ساڵی رابردوودا رێژەی 67%یان پێكهێنابوو.

ئەنجامی راپرسییەكە دەریخستووە، سوپای ئەمریكا كۆریای باكوور بە هەڕەشەیەكی مەترسیدار دانانێت بۆسەر وڵاتەكەی، ئەمەش بەهۆی سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە پرسی كۆریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دەڵێت رۆژی 10 كەسیان گوللـەباران دەكەین
داعش 700 كەسی بەبارمتەگرتووە لە سوریا

خەڵك- بەشی هەواڵ
رێكخراوی داعش لە سوریا، 700 كەس بەبارمتە دەگرێت، و هەڕەشەی ئەوەش دەكات كە رۆژی 10 كەس لەو بەبارمتەگیراوانە گوللـەباران دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا رایگەیاندووە”700 كەس لەلایەن بەناو رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەبارمتەگیراون.

بە گوێرەی هەواڵ، رێكخراوی داعش لە بەشێكی سوریادا كە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە  كە واشنتۆن پشتیوانیان لێدەكات كۆنترۆڵكراوە، 700 كەسی دەستبەسەركردووە و هەڕەشەی ئەوەشی كردووە، هەموو رۆژێك 10 كەس لەو دیلانە گوللـەباران بكات.

بە وتەی سەرۆكی روسیاش، كە لە شاری سوچی سەر رۆخی دەریای رەش قسەی كردووە”لەنێوان بەبارمتەگیراوەكاندا ژمارەیەك ئەمریكایی و ئەوروپایی هەن”.

پۆتین راگەیاندووە”رێكخراوەكە رووبەری دەسەڵاتەكانی فراوان دەكات لەو ناوچانەی لەژێر دەستی هێزەكانی ئەمریكا و ئەو هێزانەدان كە لەلایەن ولایەتە یەكگرتووەكانەوە پشتیوانيان لێدەكرێت”، سەرۆكی روسیا لە قسەكانیدا داواكاریی چەكدارانی داعشی بۆ ئازادكردنی بەبارمتەگیراوەكان دیاریی نەكردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین