سەرلەنوێ کاتێکی دیکە بۆ گەیشتنی 700 ملیارەکە ڕاگەیەندرا



کاتێکی نوێ بۆ گەیشتنی 700 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرا کە بە پێی لێدوانێکی پێشووی سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، دەبوو هەفتەی ڕابردوو بگەیشتایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فارس عیسا بە کەناڵی کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە یاخود سێشەممەی ئەم هەفتەیە 700 ملیار دینارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی ھەرێم.

هەرچەندە لە لێدوانەکەی ئەمڕۆیدا دەڵێت “ڕۆژی هەینی سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی پارەکە تەواو کراوە، بەڵام لە لێداونێکی پێشوویدا بۆ میدیای پارتی، فارس عیسا ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی 4ی ئەم مانگە ڕێکارەکان تەواو کراوە و دەبوو هەفتەی ڕابردووش پارەکە بگەیشتایە.

فارس عیسا لەو لێدوانەی پێشوویدا دەڵێت: ” ئەمڕۆ (4ی 12) ڕێککارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان تەواوبوون و ئەم هەفتەیە بڕە پارەکە دەگات”.

لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەڵێن “بەم نزیکانە” پارەکەی بەغدا دەکات و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت.

لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی مانگی 12 نزیك دەبینەوە، هێشتا مووچەی مانگی نۆ لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ش بە نادیاری ماوەتەوە.

کاتی ڕاگەیاندنی ناوی حاجییان ئاشکرا کرا
پێشت کاتی ڕاگەیاندنی ناوی حاجییان ئاشکرا کرا
جەمال کۆچەر: زۆری خواست لەسەر دۆلار هۆکاری بەرزی نرخەکەیەتی
دواتر جەمال کۆچەر: زۆری خواست لەسەر دۆلار هۆکاری بەرزی نرخەکەیەتی
ەیوەندیدار