ڕێژەی دانیشتوانی عێراق بڵاوکرایەوە



بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە لەبارەی ڕێژەی دانیشتوانەوە بۆساڵی ٢٠٢٢بڵاوکراوەتەوە  ئەوەخراوەتەڕوو، ژمارەی دانیشتووانی بەبەردەوامی عێراق ڕوو لە زیادبوون دەکات بەجۆرێک بۆ هەر ساڵێک ژمارەی دانیشتووان بەرێژەی ٢.٥٪ زیاد دەکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشەکردنی ژمارەی دانیشتوان لەنێوان ڕەگەزی نێر و مێدا لەعێراق نزیکن لەیەکەوە.

لەڕاپۆرتەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا ئاماژەبەوەکراوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆساڵی ٢٠٢٢ گەیشتووەتە ٤٢ ملیۆن و ٢٤٨ هەزار و ٨٨٣ کەس و ڕەگەزی نێر ٥٠.٥٪ پێکدەهێنێت و ڕەگەزی مێینەش ٤٩.٥ی رێژەکە پێک دەهێنێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ٧٠٪ـی دانیشتووان شارنشینن و ٣٠٪ یان لە قەزا و ناحیە و گوندەکاندا دەژین و پارێزگای بەغدا چڕترین ناوچەی دانیشتوانە لەعێراق کە زیاتر لە نۆ ملیۆن کەس تێیدا دەژین و ڕێژەی ٢١.٣٪ی کۆی گشتی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن.

خستنەڕووی ئەم ئامارانە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ماڵپەڕی جیهانی “Worldometers” ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٥ ملیۆن و ٨١٥ هەزار و ٥٠٠ کەس

بەرپرسانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، پلانیان هەیە بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان خەمڵاندنێک بەمەبەستی سەرژمێری و زانینی ژامرەی دانیشتوان بۆ ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بکەن.

سێ تۆمەتبار ٥٢ ملیۆن دیناریان لە نەوجەوانێک سەندووە
پێشت سێ تۆمەتبار ٥٢ ملیۆن دیناریان لە نەوجەوانێک سەندووە
ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانیی
دواتر ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانیی
ەیوەندیدار