پلاسخارت: نابێت خەڵكی هەرێمی كوردستان سزابدرێن



نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان دەستكەوتی زۆرباشی بەدەستهێناوە و پێویستە پارێزگاری لێبكات و جگەلەوەش رێككەوتنی هەرێم و بەغداد لەبارەی بودجەوە چارەسەرێكی كاتییە و پێنەدانی مووچەش بە مووچەخۆران و خانەنشینان مایەی قبووڵكردن نییە”.

جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سەقامگیریی هەولێر و بەغداد لە بەرژەوەندیی هەمووانە و پێویستە هەرێم لەناوخۆدا یەكگرتووبێت و نابێت خەڵكی هەرێمی كوردستان سزابدرێن و پێویستە چارەسەری درێژخایەن بۆ كێشەكانی هەولێر و بەغداد بدۆزرێتەوە.

وتیشی، “كێشەكانی بودجە چارەسەرنەكرێت دۆخەكە بەم شێوەیە ناڕوات و هەمووان چاوەڕێی ئەوەین هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە”.

له‌ باره‌ی ئەنجامدانی ریفراندۆمیشەوە وتی: “دۆسته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان وتیان كاتی ریفراندۆم گونجاو نییه‌”.

راگەیەندراوێک لەحكومه‌تی هه‌رێمەوە له‌ باره‌ی بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌ززه‌
پێشت راگەیەندراوێک لەحكومه‌تی هه‌رێمەوە له‌ باره‌ی بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی غه‌ززه‌
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
دواتر پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
ەیوەندیدار