لە هەرێمەوە 25 تۆن دۆشاوی تەماتە ڕەوانەی ئەمریكا كرا



حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، لە ناوەوە و دەرەوە بازاڕ بۆ بەرهەمی جوتیاران دەدۆزینەوە و 25 تۆن دۆشاوی تەماتەی هەریر ڕەوانەی ئەمریكا دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە (7ی 10ی 2023) فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “لە ناوەوە و دەرەوە بازاڕ بۆ بەرهەمی جووتیاران دەدۆزینەوە؛ بۆ یەکەمجار 25 تۆن دۆشاوی تەماتەی هەریر هەناردەی ئەمەریکا کرا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی جۆراو جۆر كردنی سەرچاوەكانی داهاتی ڕاگەیاندووە و بڕیاری داوە بەشێك لە بەرهەمی جوتیاران ڕەوانەی بازاڕەكانی دەرەوە بكات.

لە مانگی ئاب-ی ڕابردوودا، یەکەم کاروانی پەتاتەی هەرێمی کوردستان گەیشتە بازاڕەکانی کەنداو و بووە جێی سەرنجی زنجیرە چێشتخانە جیهانییەکان بەتایبەتی (ماکدۆناڵدز، کەی ئێف سی و هاردیز) و داوایان کرد هەفتانە 500 بۆ هەزار تۆن پەتاتەی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆ دابینبکرێت.

لە ساڵی ڕابردووشدا بە فەرمی دوو هەزار تۆن هەنار هەناردەی بازاڕەکانی ئیمارات و وڵاتانی دیکەی کەنداو کرا و بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش جگە لە هەنار هەریەکە لە بەرهەمەکانی ترێ، هەنگوین، سێو بۆ بازاڕەکانی ئیمارات، سعوودیە، بەحرێن، بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا هەناردە دەکرێت.

هەر ئەمساڵیش برنجی کوردی ئاكرێ‌ و تەحینی کونجیی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی دهۆك ڕەوانەی بازاڕەكانی دەرەوە كرا.

کەمپی مەخمور بۆردومان کرا
پێشت کەمپی مەخمور بۆردومان کرا
بۆ نرخی دۆلار هۆشداری بە حكومەتی عێراق دەدرێت
دواتر بۆ نرخی دۆلار هۆشداری بە حكومەتی عێراق دەدرێت
ەیوەندیدار