لە عێراق مووچەی مانگی 10 و لە هەرێم مانگی 7 دابەش دەكرێت



وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بە خانەنشینان بكات.

ئەمڕۆ یەک شەممە، بانکی ڕەشید-ی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10) دەستپێدەكات.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە سەرجەم سوودمەندانی خاوەن کارتی نەخیل دەكەین سەردانی لقەکانی بانکەکە و نووسینگەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هێشتا فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی 7یان بەتەواوی وەرنەگرتووە و هیچ بڕیارێكیش نییە بۆ مووچەی مانگی 8 و 9 و ڕێككردنەوەی لەگەڵ عێراق.

حسام عه‌بدولستار، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، كه‌ له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ پاره‌داركردنی بانكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگه‌ی ١٠ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی پێ دابه‌ش بكه‌ن.

بووك و زاواكەی حەمدانیيە عێراق جێدەهێڵن
پێشت بووك و زاواكەی حەمدانیيە عێراق جێدەهێڵن
گوهدار زێباری بۆ سێیەم جار حوکم درا
دواتر گوهدار زێباری بۆ سێیەم جار حوکم درا
ەیوەندیدار