نرخی برنج گران دەبێت



بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هیندستانەوە لەبارەی هەناردەنەکردنی برنجەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی برنج وەک خۆراکێکی سەرەکی لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی هیندستان تاوتوێی بڕیارێک دەکات بۆ قەدەغەکردنی هەناردەی سەرجەم جۆرەکانی برنجی وڵاتەکەی جگە لە برنجی بەسمەتی، بەمەش بە رێژەی ٨٠٪ی کۆی برنجی ئەو وڵاتە هەناردە ناکرێت کە سەرچاوەیەکی سەرەکی خۆراکی دانیشتوانە لە جیهاندا.

بەوپێیەش ئەو هەنگاوەی هیندستان ئەگەر جێبەجێ بکرێت ئەوا نرخی برنج لە جیهاندا بۆ بەرزترین ئاست بەرزدەبێتەوە.

هاوکات، پێگەی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوە بەرپرسەکانی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاندووە، ئەو هەنگاوە بۆ ڕێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە هیندستاندا.

هیندستان زیاتر لە ٤٠٪ی هەناردەی برنجی جیهان دابیندەکات. لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا نرخەکان بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی پێنج ساڵدا بەرزبوونەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەکەرنی برنج لەلایەن هیندستانەوە ناڕەزایی لەسەرتاسەری جیهاندا لێکەوتەوە.

بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستەبازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستەبازاڕەوە
لە باکووری کوردستان چوار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
دواتر لە باکووری کوردستان چوار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار