١٤ کەس بە هۆی خواردنەوەی مەیی ماوەبەسەرچووەوە گیانیان لەدەستدا



نزیکەی ٩٠ کەس بە هۆی خواردنەوەی مەیی ماوەبەسەرچووەوە لە شارێکی ئێران ژەهراوی بوون و زیاتر لە ١٠ کەسیان گیانیان لەدەستدا.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە لە شاری کەرەج کە دەکەوێتە رۆژئاوای تارانی پایتەختەوە، ٨٨ کەس بە هۆی خواردنەوەی مەیی ماوەبەسەرچووەوە ژەهراوی بوون و بە مەبەستی چارەسەرکردن گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەوەشیان خستەڕوو کە ١٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەش دراوە بەوەی نزیکەی ٤٠ کەس لەوانەی ژەهراوی بوون لە ژێر چاودێری تەندروستیدان و باری تەندروستی زۆربەشیان باشە.

وەزیری ناوخۆ: خەڵکی هەرێمی کوردستان مافی هەیە لەسەر هەموو شتێك قسە بکات
پێشت وەزیری ناوخۆ: خەڵکی هەرێمی کوردستان مافی هەیە لەسەر هەموو شتێك قسە بکات
عێراق پاکتاوی پارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
دواتر عێراق پاکتاوی پارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
ەیوەندیدار