كۆبوونەوەی سەركردەكانی شیعە و پارتی بە ڕێككەوتن كۆتایی هات



ترکی عتێبی، سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتڕاستی کردەوە، کە کۆبونەوەی لایەنەکان بەڕێککەوتن لەگەڵ کورد کۆتایی هات بۆ تێپەڕاندنی بودجە و سبەینێش دەنگی پی دەدرێت.

ترکی عتێبی لەلیدوانیکدا بۆ ماڵپەڕی (بعداد الیوم ) وتی، “کۆبوونەوەکە بەشیوەیەکی ئیجابی بەڕێوەچوو و ڕێککەوتنی باش کراوە بەتایبەت ڕێککەوتن لەگەڵ کوردەکان کرا وسبەینێ پرۆژە یاسای بودجە لەپەرلەمان تێدەپەڕێت.

هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد، کێشەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان چارەسەر کردووە و ڕێککەوتنی تەواو کراوە و ئامادەبونیان دەبێت لەدەنگدان لەسەر پرۆژەکە.

ئەو بەرپرسەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەشی خستەروو، رێکكەوتنەکان سەبارەت بووە بە مەلەفی نەوت و بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی ئەو هەژمارە بانکییەی، کە بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان دادەنرێت.

 

 

کارەبای عێراق بە كەنداوەوە دەبەسترێتەوە
پێشت کارەبای عێراق بە كەنداوەوە دەبەسترێتەوە
تائێستا هێلکەو ڕۆنی سەفەریت خواردووە!!!
دواتر تائێستا هێلکەو ڕۆنی سەفەریت خواردووە!!!
ەیوەندیدار