کارەبای عێراق بە كەنداوەوە دەبەسترێتەوە



وەزیری کارەبای عێراق زیاد فازل ئاشکرای کرد، کە چەند ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ سعودیە واژوو کردووە بۆ پرۆژەی بەستنەوەی هێڵەکانی کارەبای شاری بەغداد بە بڕی 900 مێگاوات.

ئەمڕۆ لەکۆڕبەندی واژووکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان لەکەرتی کارەبا و ووزە کەلە ناوەندی هاوکاری هونەری بەستنەوەی وزەی کارەبای عێراق بە کارەبای خلیجییەوە بەڕێوەچوو، وەزیری کارەبا ڕایگەیاند کە دانوستانەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بە بواری کارەبا و وزەی خۆر بەردەوامی هەیە و هەوڵ دەدەین سوود لە ئەزمونی ئەوکۆمپانیا تایبەتانە وەربگرین.

ئاماژەش بەوەدراوە کە بەستنەوەی تۆڕی کارەبای باشووری عێراق بە خلیجەوە هەنگاوێکی گەورەو یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژیەکانی وەزارەتی کارەبای عێراق.

وەزیری کارەبا باسی لەوەشکرد کە بەرەوپیشچوونەکان لە واژووکردنی ئەمگرێبەستانە ڕۆڵی ئیجابییان هەیە لەسەر ووزەی کارەبا لە عێراق و دەبێتە هەنگاوێکی گەورە بۆباشکردنی تۆڕی کارەبا و ووزەی عێراق.

وەزارەتەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە ئەم ڕێککەوتنانە تەنها هونەری نین بەڵکو لە هەنگاوی یەکەمدا بڕی 500 مێگاوات کارەبای نیشتیمانی بۆ پارێزگای بەسرە دابین دەکات و دواتریش بڕی 2000 مێگاوات کارەبا دابین دەکرێت و هەنگاوی سێیەمیش بڕەکە زیاتر دەکات

 

وەزیری کارەبا ئەوەشی ڕونکردەوە کە ئەمهەنگاوە دەرفەتێکی باشە بۆ بەستنەوەی عێراق بە هاوسێکانی و هاوکاری وڵاتان بۆ براکانیان لە عێراق و ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانی تواناکان لەنێوان عێراق و وڵاتاندا.

 

وەزیرەکەی عێراق ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە لەدوای یەکەم هەنگاو دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی هەنگاوی دووەمی ڕێککەوتنەکە کە دابینکردنی بڕی 2000 مێگاوات کارابایە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کارەبا و ووزەی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکاندا و هاوکات عێراق دەبێتە ناوەندی بەستنەوەی تۆڕی کارەبای تورکیا و خلیج و ئەوروپا.

جێی باسە ساڵانێکی زۆرە عێراق بەدەست کەمی کارەباو وزەوە دەناڵێنێت و حکومەتە یەک لەدوا یەکەکان بەهۆی زۆری گەندەڵی و دەستی دەرەکی نەیانتوانیوە چارەسەری قەیرانی کارەبا بکەن و گەلی عێراق لەکارەبای 24 کاتژمێری بێبەشن و بۆتە خەونێک کە بەدیهاتنی ئەستەمە و ڕەنگە لۆگۆڕیش بنرێت.

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوكرایەوە
پێشت ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوكرایەوە
كۆبوونەوەی سەركردەكانی شیعە و پارتی بە ڕێككەوتن كۆتایی هات
دواتر كۆبوونەوەی سەركردەكانی شیعە و پارتی بە ڕێككەوتن كۆتایی هات
ەیوەندیدار