منداڵێكی تەمەن ٨ مانگ لە مردن ڕزگار كرا



لە دەربەندیخان دوای ئەوەی منداڵێكی تەمەن هەشت مانگ لاستیكێكی قوت داوە و بەو هۆیەوە هەناسەی گیراوە، بە هەوڵی پزیشكان لە مردن ڕزگار كرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، منداڵێكی تەمەن ٨ مانگ گەیەنرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق لەدەربەندیخان كە بەهۆی قوتدانی پارچەیەك لاستیكەوە ڕێڕەوی هەناسەی گیرابوو.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لە ماوەیەكی زۆر كەمدا لەلایەن پزیشكان و كارمەندانی بەشی فریاكەوتنەوە كاری پزیشكی پێویستی بۆ ئەنجامدراو توانرا لە خنكان ڕزگار بكرێت و هەناسەی بۆ بگەڕێتەوە.

باس لە ئەوەش كراوە، ئێستا تەندروستی منداڵە هەشت مانگەكە ئاسایی بووەتەوە.

 

شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین بە ڕێوەیە
پێشت شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین بە ڕێوەیە
“گرێبەستی هاوسەرگیری بۆتە رۆتین”، لە 15 رۆژدا 300 داوای جیابوونەوە تۆمارکراوە
دواتر “گرێبەستی هاوسەرگیری بۆتە رۆتین”، لە 15 رۆژدا 300 داوای جیابوونەوە تۆمارکراوە
ەیوەندیدار