حکومەتی هەرێم لەبارەی پشووی سبەینێوە بریاریدا



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە دەوامی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ چوارشەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٣، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەوامی فەرمی دەبێت.

دەشڵێت، لە هەمانکاتدا، لە لایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

ئەوە لە کاتێکدایە کەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەندێک شوێن بەهۆی بارانی بەلێزمەوە.

رێنماییەكانی كاتی لافاو بڵاوكرانەوە
پێشت رێنماییەكانی كاتی لافاو بڵاوكرانەوە
ئەم پەتایەی ئێستا هەیە کۆرۆنایە؟
دواتر ئەم پەتایەی ئێستا هەیە کۆرۆنایە؟
ەیوەندیدار