ئەم پەتایەی ئێستا هەیە کۆرۆنایە؟


دکتۆر زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ژمارەیەکی نەخۆش ڕۆژانە سەردانی نەخۆشخانەی شار دەکەن هاوشێوەی سەردانی کلینیکەکانی تایبەتی پزیشکەکان، ئەم نەخۆشانە هەموویان کۆ نیشانەیەکیان هەیە کە نە هەڵامەتە، نە ئەنفلوەنزا، بەڵکو زۆربەی لە کۆرۆنا دەچێت.

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوەدەکات لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ژمارەیەکی نەخۆش ڕۆژانە سەردانی نەخۆشخانەی شار دەکەن هاوشێوەی سەردانی کلینیکەکانی تایبەتی پزیشکەکان، ئەم نەخۆشانە هەموویان کۆ نیشانەیەکیان هەیە کە نە هەڵامەتە، نە ئەنفلوەنزا، بەڵکو زۆربەی لە کۆرۆنا دەچێت.

دەشڵێت، پەتای کۆرۆنا لە ئێستادا هەر ماوە، بەڵام هێز و کوشندەیی کەم بۆتەوە. ئەم پەتایەی ئێستا هەیە کە نیشانەکانی: تا، لەرزێکی کەم، قورگ ئێشە، کۆکە و لووت گیرانە. زۆربەی نەخۆشەکان یەک دوو ڕۆژێک ئاوا دەمێننەوە،پاشان زوو چاک دەبنەوە. هەروەها زۆربەی نەخۆشەکان ئەوانەن کە خۆیان نەکوتاوە لە دژی کۆرۆنا.

د. زانیار ئاغال ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا یەکلا نەبووەتەوە بە تەواوەتی کۆرۆنایە یان نا، چونکە پشکنینی کۆرۆنا تەواو کز بووە و لە هەموو شوێنێک ناکرێت لە ئێستادا.

هەر پەتایەک بێت گرنگە ئەمانە بکەین بۆ سەلامەتی خۆمان و دەوروبەرمان:

١- ئەم ڤایرۆسە هەرچییەک بێت هەروەک کۆرۆناکەی پێشوو لە ڕێی هەناسە و کۆکە و پژمە و دەست پیس بوونەوە دەگوێزرێتەوە، بۆیە لە کاتی تووش بوون ماسک بکە، دوور بکەرەوە لە دەوروبەر هەتا مەترێک وتێکەڵاوی مەکە. پاک و خاوێنی پارێزەری هەموو نەخۆشییەکە.

٢- بە ڕۆژوو بوون باش نییە لەو یەک دوو ڕۆژەدا کە نەخۆش دەکەوێت، چونکە هەر ووشک بوونەوەیەک و نەمانی ووزەیەک دەبێتە هۆی خراپتر بوونی نەخۆشییەکە و درەنگ لێبوونەوەی.

٣- هیچ دەرمانێکی وەکو (ئەمۆکسیل وگولاجەکانی دیکە) ی ناوێت، چونکە ئەمە ڤایرۆسە و دژە بەکتریای ناوێت و بەرگری لاشەی خۆت تێک مەدە.

٤- بە هەمان شێوە هەرگیز نەچیت دەرزی تێکەڵە و دەرزی دیکە بێ پرسی پزیشک لە خۆت بدەیت. هێشتا کاریگەری کارەساتەکەی کۆرۆناکەی پێرار ماوە لای هەندێک نەخۆش.

حکومەتی هەرێم لەبارەی پشووی سبەینێوە بریاریدا
پێشت حکومەتی هەرێم لەبارەی پشووی سبەینێوە بریاریدا
ئاگادارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی لافاو
دواتر ئاگادارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی لافاو
پەیوەندیدار