رێنماییەكانی كاتی لافاو بڵاوكرانەوە



 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و كەشوهەوای سلێمانی ژمارەیەك رێنماییان بۆ كاتی دروستبوونی لافاو بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە ئەمڕۆوە تا پێنج شەممە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەرێمی كوردستان هەیە.

۱. دڵنیابەرەوە لەوەی كە سەرجەم ئاوەڕۆكانی ناو ماڵ و دەرەوەی ماڵ ڕێڕەوی نەگیراوە.
۲. پێویستە سەرجەم ئامێرە كارەباییەكانی ناو ماڵ داببڕێت لە زەوی نموونەی ( جل شۆڕ و ساردكەرەوە) بە جۆرێك بخرێنە سەر پارچە پلێتی تەختە یاخود پلاستیكی.
۳. هەستان بە بەرزكردنەوە و دورخستنەوەی هەر ماددەیەك كە تێكەڵاو ببێت لەگەڵ ئاو ببێتە هۆی پیسبوون وەك (بۆیاخ یاخود زەیت) بۆ سەر رەفەو شوێنی بەرز.
٤. لە ئەگەری دابارینی بارانی زۆر و بە لێزمە چاودێری هەواڵەكانی كەشناسی بكە لە رێگای ئامڕازەكانی راگەیاندن ، لەوانەیە گوێبیستی پێشبینی لافاوی لەناكاو بكەیت.
٥. ئەگەر لە هۆكارەكانی ڕاگەیاندن گوێبیستی ڕوودانی لافاوی لەناكاو بوویت لە نزیك ناوچەی نیشتەجێبوونەكەت خۆت و خێزانەكەت پەنا ببەنە بەر نزیكترین جێگای بەرز.
٦. ئەگەر بەنداو لە ناوچەكەدا هەبوو و تێبینی سەر رێژبوون و لێچوونی لایەكانیت لێكرد بە پەلە ئەندامانی خێزانەكەت ئاگادار بكەرەوە تا هەستن بە ئاگادار كردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار.

* دوای روودانی لافاو
۱. هەوڵی ڕۆیشتن یان مەلەكردن مەدە لە ناو ئاوی پەنگخواردووی باراناوەكە.
۲. بەكارنەهێنانی ئۆتۆمبێل لەو ناوچانەی كە بە ئاو داپۆشراوە لەبەرئەوەی باراناوی بەخوڕ راكێشەرە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكە و دەرئەنجام ببێتە هۆی كارەساتی نەخوازراو.
۳. گوێبیستی رێنمایەكانی دامودەزگاكانی حكومەت بن و مەچن بۆ ئەو ناوچانەی كە بە ئاو داپۆشراوە تاكو رێگاتان پێنەدرێت لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.

 

بەهۆی بارانەوە كارەبای چەند ناوچەیەك بڕا
پێشت بەهۆی بارانەوە كارەبای چەند ناوچەیەك بڕا
حکومەتی هەرێم لەبارەی پشووی سبەینێوە بریاریدا
دواتر حکومەتی هەرێم لەبارەی پشووی سبەینێوە بریاریدا
ەیوەندیدار