كەمپەینی پشتیوانی بۆ هەدەپە سازكرا



 

لەسەر داوای سەرۆكی داواكاری گشتی لە دادگای باڵا، دادگای دەستووریی بڕیاری دا، كە بۆ ماوەیەك هەژمارە بانكییەكانی خەزێنەی هەدەپە دابخرێت. لە دژی ئەو بڕیارەش ٢ هەزار و ٣٩٣ كەس و ٧٦ ڕێكخراو كەمپینێكی ئیمزایان لەدژی بڕیاری دادگای دەستووری دەستپێكرد.

پارتی دیموكراتیی گەلان (هەدەپە) لەبارەی كەمپەینەكەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و داوایكرد، بڕیاری داخستنی ژمارە بانكییەكانیان لە خەزێنە بۆ رێگریكردن لە گەیشتنی هاوكارییە گشتییەكان بۆ پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) پوچەڵ بكرێتەوە.

ڕاشیگەیاند “دۆسیەی داخستن بە گوشاری و زۆرداریی ئاكەپە- مەهەپە كراوەتەوە، گوشار و زۆردارییەكان بە ئاشكرا و كراوەیی لەسەر دادگا دەبینرێت و ئێستاش گوشار دەخرێتە سەر هەموو پرۆسە یاساییەكان و بەبێ ئەوەی چاوەڕێی ئەنجامی دۆزەكە و بەرگرییەكان ببن، بڕیارێك دراوە، كە هەدەپە نەتوانێت خەبات و چالاكیی سیاسی خۆی ئەنجام بدات. بەو بڕیارە هەدەپە ناتوانێت كەمپەینی هەڵبژاردنی خۆی ئەنجام بدات”.

دەشڵێت “ئەم بڕیارەی دادگای باڵا مانای ئەوەیە كە مافی دەنگدان و هەڵبژاردنی سەربەخۆش پێشێل دەكرێت. ئاشكرایە هەڵبژاردنێك، كە بەم بڕیارە ڕێگریی لێدەكرێت، بەپێی بنەمای یەكسانی و دادپەروەرانە و دیموكراسییانە هەڵبژاردن نییە”.

ڕوونیشیكردەوە “لە دواین هەڵبژاردنەوە تا ئێستا چەندین پێشێلكاریی جدیی ئیداری و یاسایی لە دژی هەدەپە گیراونەتە بەر و بەم دواییانە ئەم بڕیارە خەونی ئێمە و ئەو كەسانەی سەر بە دیموكراسین، شكاندووە”.

دەشڵێت “بەم نامەیە ڕایدەگەیەنین، كە ئێمە لایەنی دیموكراسی و بنەماكانی یاسای نێونەتەوەین. ئێمە داوا لە كۆمەڵگا دەكەین كە خاوەنداری لە مافی خۆی بۆ هەڵبژاردن و هەڵبژێردراوان بكات”.

ڕووسیا بەرەو باخمووت پێشڕەوی دەكات
پێت ڕووسیا بەرەو باخمووت پێشڕەوی دەكات
دوو كوردی دیكە لەسێدارە دران
دوات دوو كوردی دیكە لەسێدارە دران
پەیوەنیدر