دوو كوردی دیكە لەسێدارە دران



 

سزای سێدارەی پێنج بەندكراو لە نێویاندا دوو هاووڵاتیی كورد بە ناوەكانی ئازاد دادوەند خەڵكی سەردەشت و كەیوان ئەمینی تەوەكول خەڵكی بانە، بۆ تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراك جێبەجێ كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١١ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی كورد بە ناوەكانی ئازاد دادوەند تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵكی سەردەشت و هەروەها كەیوان ئەمینی تەوكول تەمەن ٤٢ ساڵ، خەڵكی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراك جێبەجێ كرا.

بەوتەی سەرچاوەكانی هەنگاو، هاوكات لەگەڵ لە سێدارەدانی ئەم دوو هاووڵاتییە كوردە، سێ كەسی دیكە لە سێدارە دراون كە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشكرا نەبووە.

ئەم پێنج بەندكراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر كرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

كەیوان ئەمینی و ئازاد دادوەند دوو ساڵ پێش دەستبەسەر كرابوون و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراك بەند كرابوون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٢ ڕۆژی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٣، لانی كەم سزای سێدارەی ١٠ هاووڵاتی كورد لە بەندیخانەكانی كرماشان، كەرەج، بەندەر عەباس و ئەراك جێبەجێكراوە.

كەمپەینی پشتیوانی بۆ هەدەپە سازكرا
پێشت كەمپەینی پشتیوانی بۆ هەدەپە سازكرا
شاندێكی ئەمریكا سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد
دواتر شاندێكی ئەمریكا سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد
ەیوەندیدار