ڕووسیا بەرەو باخمووت پێشڕەوی دەكات



 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەكانی ڕووسیا، هێزەكانی ڕووسیا لە ناوچەی باخمووت پێشكەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، ئەمەش دوای ئەو شەڕە توندانەی لە شارۆچكەی سۆلیدار لە باكووری ڕۆژهەڵاتی باخمووت ڕوویانداوە.

ئیگۆر كیماكۆڤسكی ڕاوێژكاری پارێزگاری كۆماری دۆنێتسك ڕایگەیاند، هێزەكانی ڕووسیا لە ناوچەی باخمووت پێشكەوتنی جددی بەدەست دەهێنن.

كیماكۆڤسكی زیادیكرد: تۆپخانەكان هێزەكانی ئۆكراین بۆردومانی هێزەكانمان دەكەن، لە هەندێك ناوچەشدا چیدیكە ناتوانن لە خەندەقەكان دەربچن، كە ئێستا بە ئاراستەی دۆنێتسك دیارە، بەو پێیەی ژمارەی هێرشەكان بۆ سەر شارەكە كەمی كردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هێزەكانمان توانیویانە پێشڕەوی بكەن، بۆیە ئێمە هەندێك پێشكەوتنمان هەیە بەرەو ئاڤدیڤكا، و پێشكەوتنی جددی بەرەو باخمووت.

كۆنترۆڵی باخموت ڕێگە بە جوڵە دەدات بەرەو ئەو شارە گەورانەی هێشتا لەژێردەستی كیێڤدان لە دۆنباس، وەك سلاڤیانسك و كراماتۆرسك.

هێزەكانی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند كە توانیویانە شارۆچكەی “پۆدگۆرۆدنۆیە” لە نێوان سۆلیدار و باخمووت كۆنتڕۆڵ بكەن.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، یەكە سەربازییەكان دەروازەكانی چوونە ژوورەوەی شاری سۆلیداریان لە باكوور و باشوورەوە داخستووە و مەفرەزە هێرشبەرەكانیش لەناو شارەكەدا شەڕ دەكەن.

فەرماندەی گرووپی چەكداری ڤاگنەری ڕووسی، یڤگینی پریگۆژین، ڕایگەیاند كە شاری سۆلیدار بە تەواوی داگیركراوە.

بە گوتەی دێنیس پوشلین، پارێزگاری كۆماری دۆنێتسك ئێستا چانسی گرتنی باخمووت دوو هێندە زیادیكردووە.

بۆچی فڕین لە ئاسمانی ئەمریكا ڕاگیرا؟
پێشت بۆچی فڕین لە ئاسمانی ئەمریكا ڕاگیرا؟
كەمپەینی پشتیوانی بۆ هەدەپە سازكرا
دواتر كەمپەینی پشتیوانی بۆ هەدەپە سازكرا
ەیوەندیدار