سبەینێ‌ مووچەی 8 دامەزراوەی هەرێم دابەش دەكرێت



سبەینێ‌ دوو شەممە، مووچەی مانگی 1ی 2024ی فەرمانبەرانی 8 دامەزراوەی هەرێم دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، سبەینێ‌ مووچەی (دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی) خەرج دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی هەینی دوای ڕۆژێك لە گەیشتنی زیاتر لە 618 ملیار دینار لە بەغداوە، دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی دەستی پێكرد و بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە كۆتایی بێت.

تا ئێستا چارەنووسی مووچەی 3 مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو نادیارە و هەریەكە لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق دەیخەنە ئەستۆی یەكتر.

فرۆشیاری شامپۆکە دەستگیر کرا
پێت فرۆشیاری شامپۆکە دەستگیر کرا
چەند زانیارییەک واتلێدەکات زیاتر گرنگی بە پێستت بدەیت
دوات چەند زانیارییەک واتلێدەکات زیاتر گرنگی بە پێستت بدەیت
پەیوەنیدر