چەند زانیارییەک واتلێدەکات زیاتر گرنگی بە پێستت بدەیت



ماڵپەڕی ساینس ئەلێرت کە تایبەتە بە بابەتەکانی تەندروستی و زانستی، لە ڕاپۆرتێکی درێژدا ئاماژەی بەوە کردووە کە چەند نیشانەیەک لەسەر پێست دەتوانرێت بە هێمایەک بۆ نەخۆشییە شاراوەکان هەژمار بکرێت، پێداچوونەوەی بە هەندێک نموونەی ئەم بابەتە کردووە.

پێست نزیکەی لەسەدا ١٥ی کۆی جەستە پێکدەهێنێت، هەروەها یەکێکە لە گەورەترین و دیارترین پێکهاتەکانی جەستەی مرۆڤ.

ئێمە زۆر گرنگی بە کارەکانی پێست نادەین و نازانین کە هۆکارێکە بۆ ڕێکخستنی پێست لە دژەخۆر و قەڵغانێکە لە دژی میکرۆبەکان و دابینکەری ڤیتامین D و ڕێگایەکە بۆ ڕێکخستنی توندی پلەی گەرمی لەش.

نابێت تەنها لەڕووی جوانکارییەوە بیر لە پێست بکرێتەوە، بەڵکو وەک ڕەنگدانەوەی دۆخی تەندروستی دەبێت بیری لێبکەینەوە، هەندێک نیشانەی پێست دەرخەری هەندێک نەخۆشین، وەک تێکچوونی ڕیخۆڵەکان، خوێن، هۆرمۆنەکان و تەنانەت دڵیش کە هەندێک لەو نیشانانە وەک پەڵە لەسەر پێست دەردەکەوێت.

خاڵی فۆکەس

کۆپان (جۆرێک لە مێروو) بە بوونەوەرێکی بێزارکەر دادەنرێت و بەزۆری لە گوند و دێهاتەکان هەن، کەس نایەوێت ئەم مێرووە لەگەڵ خۆیان بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆیان دوای سەردانیکردنی ئەو شوێنانە، لە کاتێکدا زۆربەی زۆری پێوەدانی کۆپانەکان مرۆڤ نەخۆش ناکەن، بەڵام هەندێک جار وادەکات پەڵەیەکی نامۆ لەسەر پێست دروست ببێت و ناجارت دەکات بە سەردانیکردنی پزیشک.

ئێریتێما میگرانس (پەڵەیەکی توانای فراوانبوونی خێرای هەیە لە سەرانسەری پێستدا).

نیشانەی نەخۆشی لایمە، کە ئەگەری هەیە نەخۆشییەکی بەکتریای زۆر جدی بێت. ئەم پەڵەیە نەخشێکی خاڵە چڕەکان پێکدەهێنێت، واباشە بۆ چەند هەفتەیەک دوای بەرکەوتن بە پێوەدانێک وریا بیت، بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم پەڵەیە دەرناکەوێت، بەتایبەتی ئەگەر هەست بە گرێیەکی سوور کرد کە پێشتر نەبووە، هەروەها پێویستە چاودێری نیشانەکانی دیکەی پەیوەست بە نەخۆشی لایم بکرێت، وەک هەڵاوسانی پلەی گەرمی، ئازاری ماسولکە و جومگەکان و سەرئێشە.

پورپورا

پەڵەی وەنەوشەیی (یان پەڵەی خوێنبەربوون) بە پەڵەی وەنەوشەیی پێناسە دەکرێت کە زۆرترین جار لەسەر ڕووی پێست بەدی دەکرێت بەڵام لەسەر ئەندامەکانی تری جەستەش دەردەکەون.

ناوی ئەم پەڵەیە لە نەرمەلۆکە وەرگیراوە کە بۆ دروستکردنی بۆیەی وەنەوشەیی بەکارهاتووە.

پورپورا ئاماژەیە بۆ پەڵەی خاڵە بچووکەکانی وەنەوشەیی یان سوور. هۆکارەکەی بریتییە لە کۆبوونەوەی خوێن لە چینێکی قووڵتری پێستدا (دەرمیس).

جاڵجاڵۆکەی چەرم

خوێنبەری جاڵجاڵۆکە کێشەیەکە لەناو خوێنبەرەکانی پێست (ئەو خوێنبەرە بچووکانەی کە خوێن بۆ پێست دابین دەکەن). خوێنبەرەکان دەکرێنەوە و دادەخرێن بۆ کۆنترۆڵکردنی لەدەستدانی گەرمی لەسەر ڕووی لەش، هەندێک جار دەتوانێت گیر بخوات و بە کراوەیی بمێنێتەوە، و پەڵەکە وەک جاڵجاڵۆکە لەسەر پیست دەردەکەوێت.

ئاکانتۆسیس نیگریکانس

حاڵەتێکی پزیشکییە کە تایبەتمەندە بە بوونی شوێنی تاریک و ئەستوور و مەخمەلی لە چەمانەوەی و چرچ و لۆچی جەستەدا. ئەمەش زیاتر کاریگەری لەسەر چەناگە و بڕبڕەی پشت و مل دەبێت.

ئەم حاڵەتە بەزۆری پەیوەندی بە تێکچوونی خۆراکییەوە هەیە، وەک نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و نیشانەکانی هێلکەدانی فرە کیسی.

لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا دەتوانێت نیشانەی شێرپەنجەی گەدەش بێت، کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت لە نەخۆشانی قەڵەوی و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

 

پەڵەی پەپوولە

تەنانەت تێکچوونی دڵیش دەتوانێت لەسەر پێست دیار بێت.

دڵ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ئاراستەکردنی خوێن بە شێوەیەکی دروست لە ڕێگەی خوێنبەرەکانەوە.

هەندێک جار مورولەکانی نێوان ژوورەکانی لای چەپی دڵ (میتراڵ ڤاڵڤ) دەتوانێت تەسک بێتەوە و دەبێتە هۆی خراپتربوونی کارکردنی دڵ.

کاریگەرییەکە دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی پەڵەی وەنەوشەیی-سوور، کە دەگاتە سەرەوەی ڕوومەت و لووت، وەک باڵە درێژەکانی پەپوولە، ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ تێکچوونی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، کە ڕەنگە سەرەڕای چارەسەرکردن بەردەوام بێت.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە گرنگە گرنگی بە پێست بدرێت، چونکە هەر گۆڕانکارییەک لە ڕەنگدا یان دەرکەوتنی پەڵە یان گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی شتێک لەژێر پێستدا ڕوودەدات.

سبەینێ‌ مووچەی 8 دامەزراوەی هەرێم دابەش دەكرێت
پێشت سبەینێ‌ مووچەی 8 دامەزراوەی هەرێم دابەش دەكرێت
بەرمیلی دووەمی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
دواتر بەرمیلی دووەمی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار