ڕۆژی یەک شەممە، مووچەی لیوا ھاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
لیوای ٥ ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە، ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٤/٩/٢٠٢٣ سەرجەم ئەفسەر, پلەدار و پێشمەرگەکانی سەر بەلیواکەمان، ئاگادارتان دەکەین سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە بۆتان دیاری کراوە بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئاب.