گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و وابڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.
سەردانەكەی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بۆ تاوتوێ كردنی پەیوەندییەكانی هەرێم و ئەو وڵاتەیە، كە تا ئێستا بەردەوامە بەردەوامن لە هاوكاری پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر و زیاتر لە 900 سەربازیان لە عێراق و هەرێم هەیە و ژمارەیەك پێشمەرگەش لەو وڵاتە مەشقیان پێ كراوە.
بەپێی زانیارییەكان، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە.