كارەبای ماڵان دەبێتە كارتی پریپەید



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، دەست بەجێبەجێکردنی سستمی پریپەید دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی كارەبای كرد.

ئاشكراشی كردووە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە داهاتی كارەبا و فرۆشتنی وزە و كەمكردنەوەی قەرزەكانی كارەبا و سیستەمی پریپەید كرا.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا، بڕیاری جێبەجێكردنی سیستەمی پریپەید درا و لە سەرەتادا لە ژمارەیەك لە یەكەكانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەكان دەست پێ دەكرێت.

پلەبەرزكردنەوە بۆ وەزارەتێك دەستی پێكردەوە
پێشت پلەبەرزكردنەوە بۆ وەزارەتێك دەستی پێكردەوە
وەزیری بەرگری ئیتالیا گەیشتە هەولێر
دواتر وەزیری بەرگری ئیتالیا گەیشتە هەولێر
ەیوەندیدار