پلەبەندی نوێی مووچە ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران و خانەنشینان باشتر دەكات



 

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،حكومەت پشتگیریی لە باشكردنی ئاستی ژیانی چینە هەژارەكان دەكات.

مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، “كارنامەی حكومەت كار بۆ باشكردنی ئاستی ژیانی چینی هەژار و كەم دەرامەت دەكات كە لە فەرمانبەران و خانەنشینان پێكدێن، بۆ ئەو مەبەستەش دەستكاریكردنی پلەبەندی مووچە یەكێكە لە پرنسیپە كۆمەڵایەتییە گرنگەكان”.

بە وتەی ڕاوێكارەكەی سودانی:”یاسا نوێیەكەی پلەبەندی مووچە دەبێتە یاسایەكی سەربەخۆ لە دەرەوەی یاسای بودجە، چونكە یاسای بودجە لە كۆتایی ساڵی بودجەدا كۆتایی دێت، هەوڵێكی ڕاستەقینەش هەیە لە لایەن حكومەتەوە بۆ پشتگیریكردنی چینە هەژار و خاوەن داهاتە سنوردارەكان، یاساكەش پاڵپتێكی باشە بۆ زیادكردنی داهاتی فەرمانبەران و خانەنشینان لە ڕێگەی هەمواركردنی نوێوە كە چاوەڕوان دەكرێت بەئەنجام بگات”.

هەینی ڕابردوو لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند،”پلەبەندی نوێی مووچە هێشتا لەژێر گفتوگۆدایە لەگەڵ حكومەت”، ڕەتیشیكردەوە گفتوگۆكان تەواوكرابن، یان بۆ پەرلەمان ڕەوانەكرابێتەوە.

عەتوان ئەلعەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندبوو، “زۆربەی فەرمانبەران چاوەڕێی ئەم پلەبەندییە دەكەن كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ یەكخستنی مووچە”.

نزیكەی 4 ملیۆن فەرمانبەر لە عێراق چاوەڕوانی تەواوبوونی پلەبەندی نوێی مووچەن كە بڕیارە ببێتە هۆی كەمكردنەوەی جیاوازیی ئاستی مووچەی نێوان وەزارەتێك و وەزارەتێكی تر، هەروەها بەرزكردنەوەی مووچەی بنەڕەتی، بەڵام ڕەنگە هەمواركردنەكە كاریگەری لەسەر دەرماڵەكان هەبێت لە هەندێك لە وەزارەتەكان.

شورتە لە هەولێری بردەوە
پێت شورتە لە هەولێری بردەوە
حكومەتی هەرێم بڕیارێكی دەربارەی خانەنشینی فەرمانبەران دەركرد
دوات حكومەتی هەرێم بڕیارێكی دەربارەی خانەنشینی فەرمانبەران دەركرد
پەیوەنیدر