نرخی دۆلار بەرز بووەوە



نرخی 100 دۆلار بە 154 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرز بووەوە و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار و 500 دینار.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بە لێدوانە سیاسییەكان نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرز بووەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە ڕۆژی ڕابردوو 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرا.

سەبارەت بە بەهای تمەنی ئێرانی، یادگار حەسەن وتی، نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 5 ملیۆن و 200 هەزار تمەن، لەكاتێكدا ڕۆژی ڕابردوو گەیشتە نزیكەی 6 ملێۆن تمەن.

ئەوە لە كاتێكدایە لە كۆتایی ساڵی ڕابردووەوە نرخی دۆلار ناجێگیرە و لە هەڵكشان و داكشانی بەردەوامدایە، حكومەتی عێراقیش چەندین ڕێوشوێنی بۆ جێگیر كردنی بەهای ئەو دراوە ئەمریكییە بەرامبەر بە دراوی وڵاتەكەی گرتووەتەبەر، بەڵام هێشتا نرخەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

 

پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت
پێت پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت
ژنێك لە ترسی كۆرۆنا سێ ساڵ خۆی زیندانیكرد
دوات ژنێك لە ترسی كۆرۆنا سێ ساڵ خۆی زیندانیكرد
پەیوەنیدر