لیژنەی دارایی: چارەسەركردنی تەنگژەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار زۆر دەخایەنێت



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق پێیوایە، چارەسەركردنی تەنگژەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار پێویستی بە چەندان مانگە، حكومەت و بانكی ناوەندیش بەو پەڕی تواناوە لەو پێناوەدا كاردەكەن.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق و پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”حكومەتی عیراق و بانكی ناوەندی، بەشێوەیەكی بەردەوام لەكاردان بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی لە بازاڕەكانی ناوخۆ، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێكارێكی زۆر گیراوەتەبەر لەپێناو كەمكردنەوەی نرخەكەی، ڕێكاری تر دەگیرێتەبەر وەك بەشێك لە پرۆسەی چارەسەركردن”.

بە وتەی كازمی”چارەسەركردنی تەنگژەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، ئاسان نییە و پێویستی بە كاتی زۆرە، بۆیە چارەسەكردنی تەنگژەكە چەند مانگێك دەخایەنێت و حكومەت و بانكی ناوەندیش بەوپەڕی تواناوە كار بۆ چارەسەركردنی دەكەن”.

نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر دیناری عیراقی بەشێوەیەكی بێ‌ پێشینە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەجۆرێك ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی 170 هەزار دیناری عیراقی تێپەڕاند.

 

سلێمانی؛ شەش داواكراو بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركران
پێت سلێمانی؛ شەش داواكراو بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركران
بڕیارێك سەبارەت بەقیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەركرا
دوات بڕیارێك سەبارەت بەقیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەركرا
پەیوەنیدر