سلێمانی؛ شەش داواكراو بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری وەزارەتی بەرگری حكومەتی فیدراڵ و ئاسایشی سلێمانی، شەش داواكراویان دەستگیركردووە، كە 2 لە تۆمەتباران ئەندامی یەك خێزانن و سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەی 4 ی تیرۆر داواكراون.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری وەزارەتی بەرگری حكومەتی فیدراڵ و ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە لە درێژەی كار و چالاكییەكانیان بە هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروماڵی هاووڵاتیان 6 داواكراو دەستگیركران.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە 2 لە تۆمەتباران ئەندامی یەك خێزانن و سەرجەم تۆمەتباران، بەپێی ماددەی 4 ی تیرۆر داواكراون لەلایەن دادگای لێكۆلینەوەی بەغدا و سەڵاحەدین و دیالە و بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەو پارێزگایانە.

بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگایەكی سەرەكی بۆ سلێمانی داخرا
پێشت بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگایەكی سەرەكی بۆ سلێمانی داخرا
لیژنەی دارایی: چارەسەركردنی تەنگژەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار زۆر دەخایەنێت
دواتر لیژنەی دارایی: چارەسەركردنی تەنگژەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار زۆر دەخایەنێت
ەیوەندیدار