چین لەسەر نەوتی ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەداتە ئەمریكا



 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ڤانگ ڤینبین رایگەیاند، سەربازانی ئەمریكا نەوت و دانەوێڵەیان لە سووریا بە قاچاغ بردووە “لەبەرامبەر ئاشكرایی و ریسوایی تاڵانی وڵاتە یەكگرتووەكان لە سووریا تووشی سەرسوڕمان بووین”.

ڤانگ لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە پەكین هەڵسەنگاندنی بۆ بانگەشەی گواستنەوەی ٥٣ تانكەر نەوت لە رۆژی ١٤ی كانوونی دووەم لەلایەن سوپای ئەمریكاوە لە پارێزگای حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستانەوە بۆ بنكەكانی لە عێراق كرد.

ڤانگ ڤینبین ئەوەی خستەڕوو، ئامارە فەرمییەكانی نیوەی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢ی رژێمی ئەسەد لە سووریا ئاماژە بەوە دەكات، لە سەدا ٨٠ی ئەو نەوتەی لە سووریا دەردەهێندرێت لەلایەن ئەمریكاوە بۆ دەرەوەی وڵات بە قاچاغ دەبردرێت.

دەشڵێت: “ئەم چەتەگەراییە قەیرانی وزە و قەیرانی مرۆیی سووریا قوڵتر دەكاتەوە. مافی ژیانی گەلی سووریا لەلایەن ئەمریكاوە پێشێل دەكرێت. گەلی سووریا بە بڕێكی كەمی نەوت و خۆراك هەوڵ دەدەن ئەم زستانە سەختە بەڕێ بكەن”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بانگەشەی ئەوەی كرد، هێزەكانی ئەمریكا لەسەرەتای ئەم مانگەدا ٦٠ تانكەر و بارهەڵگری پڕ لە نەوت و دانەوێڵەیان لە سووریاوە بە قاچاغ بردووە “بەڕاستی چاوبرسێتی ئەمریكا كارێكی سەرسوڕهێنەرە، كە ‘بەخشندەیی’ خۆی بۆ دابینكردنی دەیان ملیار دۆلار بۆ هاوكاری سەربازیی نیشاندەدات و لە هەمان كاتدا سەرچاوەكانی سووریا دەدزێت”.

ڤانگ داوای لە ئیدارەی واشنتۆن كرد، پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان بن و باجی دزینی نەوت بدەن “ئەمریكا لە كاتی بردن و پێدانیشدا وڵاتەكان بەرەو ئاژاوە و كارەسات پەلكێش دەكات و دواتر بۆ بەرژەوەندی و هەژموونی خۆیان بەرهەمەكەی دەچننەوە”.

كامێراكانی تیژڕەوی دەكەونەكار
پێشت كامێراكانی تیژڕەوی دەكەونەكار
زیاتر لە 19 هەزار هاووڵاتی هەرێم كۆچیان كردووە
دواتر زیاتر لە 19 هەزار هاووڵاتی هەرێم كۆچیان كردووە
ەیوەندیدار