كامێراكانی تیژڕەوی دەكەونەكار



هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، هەفتەی داهاتوو، كامێرای تۆماركردنی ماركردنی تیژڕەویی (پۆینت تو پۆینت) لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر لەنێوان شەقامی كەركووك بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو سایدەكە دەكەوێتە كار.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18-1-2023 هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، شۆفێرانی ئازیز بۆ ئەوەی خۆتان لە سزای دارایی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەویی بپارێزن، نابێت لە شەقامی 120 مەتری لەمەولا تیژڕەویی بكەن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، لە هەموو 120 مەتری خێرایی ڕێگە پێدراو بەم جۆرەیە:

یەكەم: ئۆتۆمبێلی بچووك نابێت لە 110 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك خێراتر بڕوات. هەر خێراییەكی زیادە بۆتان تۆمار دەكرێت و سزای دارایی دەدرێن جا كامێراكە دیار بێت یان نا.

دووەم: ئۆتۆمبێلی گەورە (بارهەڵگر) نابێت لە 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك خێراتر بڕوات. هەر خێراییەكی زیادە بۆتان تۆمار دەكرێت و سزای دارایی دەدرێن جا كامێراكە دیار بێت یان نا.

بەڕێوەبەرایەتییەكە شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەكاتەوە كە تەنیا ڕێگەپێدراون لە هێڵی دیاریكراو بۆیان شۆفێری بكەن. بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.

 

بوڵدان: ئەكەپە هەوڵی داخستنی هەدەپە دەدات
پێشت بوڵدان: ئەكەپە هەوڵی داخستنی هەدەپە دەدات
چین لەسەر نەوتی ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەداتە ئەمریكا
دواتر چین لەسەر نەوتی ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەداتە ئەمریكا
ەیوەندیدار