مەكگۆرگ لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی كۆدەبێتەوە



برێت مەكگۆرگ، ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی و جێگری سەرۆكی حكومەت، قوباد تاڵەبانی كۆدەبێتەوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، برێت مەكگۆرك كۆدەبنەوە.

هەرئەمڕۆش مەكگۆرك چاوی بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكەوێت و كۆدەبنەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو، برێت مەكگۆرك بە سەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كۆبووەوە.

عێراق لەنێو جەنگی ئەمریكا و ئێراندا دەكوڵێت
پێشت عێراق لەنێو جەنگی ئەمریكا و ئێراندا دەكوڵێت
بارزانی: هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان قبووڵناكرێت
دواتر بارزانی: هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان قبووڵناكرێت
ەیوەندیدار