رووداوێكی هاتووچۆ لە مێرسین ٢٦ قوربانیی لێكەوتەوە



 

لە قەزای تارسوس سەر بە پارێزگای مێرسین، پاسێك و بارهەڵگرێك بەریەككەوتن، بەپێی ئامارە بەراییەكان سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ كەسیش برینداربوون.

بەپێی زانیاری هاتوو، رووداوەكە لە ناوچەی داملاما لەسەر رێگای ئادانا-پۆزانتی روویداوە و تیایدا پاسەكە لە دواوە خۆی كێشاوە بە بارهەڵگرەكەدا.

دوای رووداوەكە پاسەكە ئاگری گرتووە.

دوای ئاگاداركردنەوەیان، تیمەكانی فریاگوزاری بەپەلەی تەندروستی، جەندرمە، ئافاد و ئاگركوژێنەوە رەوانەی ناوچەكە كران.

دوای گەیشتنیان، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

بەپێی ئامارە بەراییەكان لەو رووداوەدا، سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ كەسیش برینداربوون.

دوای وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی، بریندارەكان بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ئادانا و تارسوس.

پارێزگاری مێرسین، عەلی حەمزە پەهلەوان سەردانی شوێنی رووداوەكەی كرد و زانیاری لەبارەوە وەرگرت.

هاوكات بەهۆی رووداوەكەوە، تیمەكان رێگاكەیان بەڕووی هاتووچۆدا داخست و لێكۆڵینەوەیان لەسەر پاسەكە و رووداوەكە كرد.

دواتر پاسەكە بە كرێن لە شوێنی رووداوەكە دوورخرایەوە.

جۆری خواردن تەمەن درێژ دەكات
پێشت جۆری خواردن تەمەن درێژ دەكات
نێچیرڤان بارزانی و برێت مەكگۆرگ كۆبوونەوە
دواتر نێچیرڤان بارزانی و برێت مەكگۆرگ كۆبوونەوە
ەیوەندیدار