مەترسیدارترین فڕۆكەخانەكان لە جیهاندا



 

كەوتنەخوارەوەی دڵتەزێنی فڕۆكەیەك لە نیپاڵ كە تا ئێستا تەرمی 69 كەس لە كۆی 72 كەس دۆزراونەتەوە لە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو، كۆمەڵێك ڕووداوی فڕۆكەی ترسناكی هێنایەوە بیر، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی بە فڕۆكەخانە “مەترسیدارەكان” ناسراون، كە فڕۆكەوانەكان دەستیان دەخەنە سەر دڵیان كاتێك دەست دەكەن بە دابەزین بۆ نیشتنەوە.

داتاكانی گەشتە ئاسمانییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕووداوی ئاسمانی لە نیپاڵ نامۆ نییە، بەو پێیەی ئەم وڵاتە شاخاوییە ناسراوە بە لوتكە بەرزەكان و كەشوهەوای سەخت، لە پێشوودا چەندین كارەساتی بەخۆیەوە بینیوە.

چەند هۆكارێك هەن كە نیشتنەوەی فڕۆكە نەفەرهەڵگرەكانی مەدەنی مەترسیدار دەكەن:

زەوییە زبرەكان، وەك ئەوەی فڕۆكەخانە لە نێوان شاخەكاندا بێت، كاپتن ناچار دەكات لەسەر ڕێڕەوێكی فڕینی زۆر تەسك بنیشێتەوە، لەگەڵ ئەگەری پێكدادانی زۆر لەگەڵ لاكانی فڕۆكەكە.

هۆكارەكانی كەشوهەوا كە ڕێگری لە بینینی ڕوون دەكەن وەك تەم، جگە لە بەفر و باران.

كارەساتی سروشتی وەك گڕكانەكان، بۆ نموونە لە ئەندەنوسیا تەقینەوەی گڕكانە ناسراوەكان زیاتر لە جارێك هاتووچۆی ئاسمانی پەكخست.

كاتێك فڕۆكەخانەكە دەكەوێتە نزیك شارەوە، فڕۆكەكان دوور نیین لە بیناكانەوە لەكاتی نیشتنەوەدا، یان نزیك لە سەیرانگاكان و شوێنە قەرەباڵغەكان دەنیشنەوە.

هەروەها ئەو فڕۆكەخانانەی ژمارەیەكی زۆر گەشت وەردەگرن مەترسی زیاد دەكەن، بەهۆی قەرەباڵغی و زیادبوونی ئەگەری پێكدادانی فڕۆكەكان.

لەنێو ئەو فڕۆكەخانانەی بە مەترسیدارترین فڕۆكەخانەكانی جیهان وەسف دەكرێن، پێنج فڕۆكەخانە هەن كە لەكاتی نیشتنەوەیان كاپتنەكان دەترسێنن:

فڕۆكەخانەی لولخا (نیپاڵ): فڕۆكەخانەیەكی ناوخۆییە و دەكەوێتە بەرزی ٢٨٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە، لە نێوان لوتكەی شاخێكی زۆر بەرزدا، و نیشتنەوەكەش لە نزیك كۆتاییەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەم فڕۆكەخانەیە بە مەترسیدارترین فڕۆكەخانەی جیهان وەسف دەكرێت و لێهاتووترین كاپتنەكانیش وەك ئاستەنگ و تاقیكردنەوەیەكی ڕاستەقینەی تواناكانیان سەیری دەكەن، چونكە بچوكترین هەڵە كارەساتێكی ڕاستەقینەی لێدەكەوێتەوە.

فڕۆكەخانەی دوورگەی سانت هێلێنا، كە سەر بە بەریتانیایە لە ناوەڕاستی زەریای ئەتڵەسی: پێویستە فڕۆكەوانی فڕۆكەكە ڕاهێنراو و لێهاتوو بێت بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بنیشێتەوە، چونكە لە بۆكسی “C” لە ڕووی مەترسییەوە نووسراوە.

فڕۆكەخانەكە دەكەوێتە لێواری چاڵێكی گەورەوە، با لە لایەكەوە هەیە، ئەمەش دۆخەكە خراپتر دەكات، بەڵام بە مەبەستی وەرگرتنی فڕۆكەی نەفەرهەڵگری گەورە، كارەكانی فراوانكردنی ئەنجامدا، لە كاتێكدا پێشتر سنووردار بوو بە فڕۆكەی بچووك.

فڕۆكەخانەی شازادە جولیانا: دەكەوێتە بەشی هۆڵەندی دوورگەی سانت مارتن لە ناوچەی دڵڕفێنی كاریبی، مەترسییەكانیش لە نزیكییەكی زۆردایە لە كەنار دەریا، كە زۆر كەسان بۆ پشوودان سەردانی دەكەن.

فڕۆكەخانەی وڵاتی شانشینی بۆتان لە كیشوەری ئاسیا لەسنووی هیمالایا: تاكە فڕۆكەخانەیە لە وڵاتەكەدا بۆ نیشتنەوە، بۆ ئەو فڕۆكەوانانەی كە بە “لێهاتوو” و زۆرترین ڕاهێنراو وەسف دەكرێن، هەروەها نیشتنەوەكە سنووردارە بەو كاتانەی كە دیدگاكە بە ڕادەیەكی پێویست ڕوون دەبێتەوە .

فڕۆكەوانەكان دەبێت بنیشنەوە بە وریاییەوە، چونكە بە لوتكە و خانووە زۆر نزیكەكاندا تێدەپەڕن، تا دەگەنە ڕێڕەوی فڕین.

فڕۆكەخانەی كۆنگۆناس لە شاری ساوپاولۆی بەڕازیل: فڕۆكەوانەكان دەبێت بە وریاییەوە بنیشێنەوە، چونكە لە نزیك بینا بەرزەكانەوە دەمێننەوە تا دەگەنە ڕێڕەوی فڕین و بەم شێوەیە، شوێنە نائارامەكە ئەركی فڕۆكەوانەكان لەم شارەدا زۆر ئاڵۆزتر دەكات.

 

لە ماڵاتیا ٣٥ كۆچبەر دەستگیركران
پێشت لە ماڵاتیا ٣٥ كۆچبەر دەستگیركران
” ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتی ڕیشەی دارایی و ئابووريیان هەیە”
دواتر ” ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتی ڕیشەی دارایی و ئابووريیان هەیە”
ەیوەندیدار