لە ماڵاتیا ٣٥ كۆچبەر دەستگیركران



 

لە پارێزگای ماڵاتیا ، ٣٥ كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران كە بە قاچاخ هاتبوونە ناو خاكی توركیاوە.

تیمەكانی هۆبەی دەروازە سنوورییەكان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی كۆچبەران لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكە، بۆیان دەركەوت كە ژمارەیەكی زۆر كۆچبەری نایاسایی لە خانوویەكی ناوچەی شەهیدفەوزین.

تیمەكان هەڵمەتێكیان بۆسەر خانووەكە ئەنجام دا و ٣٥ كۆچبەری نایاساییان دەستگیركرد كە پێكهاتبوون لە ٣٤ ئەفغانستانی و یەك بەنگلادیشی كە بە قاچاخ هاتبوونە ناو خاكی توركیاوە.

دوای گواستنەوەیان بۆ ئاسایش و ئەنجامدانی رێكاریی پێویست، كۆچبەرەكان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كۆچی پارێزگاكە كران.

نێچیرڤان بارزانی و برێت مەكگۆرگ كۆبوونەوە
پێشت نێچیرڤان بارزانی و برێت مەكگۆرگ كۆبوونەوە
مەترسیدارترین فڕۆكەخانەكان لە جیهاندا
دواتر مەترسیدارترین فڕۆكەخانەكان لە جیهاندا
ەیوەندیدار