هەولێر.. دوای ١١ رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە



دوای ١١ رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی پیاوێک لە گوندێکی بناری چیای سەفین دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پیاوەکە تەمەنی ٦٠ ساڵ زیاترە، پیشەی شۆفێرە و ١١ رۆژ پێش ئێستا لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بڕی ٩٠ ملیۆن دیناری پێبووە ویستویەتی زەوییەک بکڕێت، بەڵام نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و ئەمڕۆش تەرمەکەی لە گوندێکی بناری چیای سەفین دۆزراوەتەوە و بکوژەکانیشی دەستگیر کراون.

هەروەها ئەو هاووڵاتییە خۆی خەڵکی قەزای قەڵادزێیە، بەڵام لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و خاوەنی سێ کوڕ و کچێکە.

No description available.

” ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتی ڕیشەی دارایی و ئابووريیان هەیە”
پێشت ” ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتی ڕیشەی دارایی و ئابووريیان هەیە”
مەکگۆرک وسودانی کۆبوونەوە
دواتر مەکگۆرک وسودانی کۆبوونەوە
ەیوەندیدار