مەکگۆرک وسودانی کۆبوونەوە



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی و برێت مەکگۆرک، هەماهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبوونەوە و گفتوگۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکایان کرد لە هەموو بوارەکان.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە ئاڕاستەی حکومەتەکەی بەرەو هاوکاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی دۆست کردەوە بەشێوەیەک کە بەرژەوەندی گەلی عێراق مسۆگەربکات، دووپاتی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریان هەیە.

هەروەها برێت مەکگۆرک، پشتیوانی ئەمریکای بۆ سەرکەوتنی حکومەتی ئێستای عێراق دووپاتکردەوە، جەختی لە پابەندی ئەمریکا بە رێککەوتنی ئیستراتیژی و پشتیوانی حکومەتی عێراق لە بوارەکانی وزە، ژێرخانی ئابووری و روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ژینگە کردەوە.

 

هەولێر.. دوای ١١ رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە
پێشت هەولێر.. دوای ١١ رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە
بەریتانیا هەڕەشە لە ئێران دەكات
دواتر بەریتانیا هەڕەشە لە ئێران دەكات
ەیوەندیدار