بەریتانیا هەڕەشە لە ئێران دەكات



جیمس كڵیڤرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، ڕژێمی ئێران عەلی ڕەزا ئەكبەری بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگری ئێران كە هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانییە، پەلكێش كردووە بۆ تارانی پایتەخت و پاشان ئەشكەنجەی داوە و حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێكردووە.

ئاژانسی “ڕۆیتەرز” لە زاری كڵیڤرڵییەوە بڵاویكردەوە”لەسێدارەدانی ئەكبەری كارێكی ترسنۆكانە بوو لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە”.

بە وتەی وزیری دەرەوەی بەریتانیا:”چاوەڕوانی هەنگاوی زیاتر دەكەین لەلایەن هاوپەیمانانەوە لەدژی ئێران”، جەختیشی لەسەر “لێپرسینەوە لەگەڵ ئێران” كردەوە.

شەممەی ڕابردوو دادوەریی ئێران، لەسێدارەدانی عەلی ڕەزا ئەكبەری هاووڵاتی ئێرانی- بەریتانی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ بەریتانیا ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی “میزان ئۆنڵاین”ی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاندبوو، عەلی ڕەزا ئەكبەری حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی فەساد لەسەر زەوی، و زیانگەیاندن بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لەڕێی گواستنەوەی زانیاریی هەواڵگری بۆ بەریتانیا”.

 

 

مەکگۆرک وسودانی کۆبوونەوە
پێشت مەکگۆرک وسودانی کۆبوونەوە
پلەكانی گەرما لە هەرێم بەرزدەبنەوە
دواتر پلەكانی گەرما لە هەرێم بەرزدەبنەوە
ەیوەندیدار