ڕووسیا كڵاوەی ئەتۆمی بۆ “ڕۆژی قیامەت” دروستكرد



ئاژانسی “تاس” لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاویكردەوە، ڕووسیا یەكەم كڵاوەی جەنگی ئەتۆمی بۆ ژێرئاوگەڕی بۆسیدۆن “ڕۆژی قیامەت” دروستكرد.


ئەمڕۆ دوو شەممە، “تاس” لە زاری سەرچاوەكەوە بڵاویكردەوە”یەكەم تەقەمەنی بۆ بۆسیدۆن دروستكرا و بەمزوانە ڕادەستی ژێرئاوگەڕەكە دەكرێت”.

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا یەكەم جار لە ساڵی 2018دا دروستكردنی ژێرئاوگەڕی بۆسیدۆنی ڕاگەیاند و لەو بارەیەوە وتبووی”جۆرێكی تەواو نوێیە لە چەكە ئەتۆمییە ستراتیژییەكان و بە وزەی ئەتۆم كاردەكات”.

بە وتەی پۆتین”مەودای مووشەكەكانی سنوردارنیین و دەتوانن لەوپەڕی قوڵایی دەریادا كاربكەن و خێرایی ژێرئاوگەڕ و مووشەكەكانی دوو هێندەی خێراترین ژێرئاوگەڕ و مووشەكەكانی ترن.

حاكم قادر؛ ململانێى نێوان یەكێتی و پارتی گەیشتۆتە ئاستی ناوچە گەرێتی
پێشت حاكم قادر؛ ململانێى نێوان یەكێتی و پارتی گەیشتۆتە ئاستی ناوچە گەرێتی
تیمی وزاری پارتی لە حكومەتی هەرێم وەڵامی تیمی یەكێتی دەداتەوە
دواتر تیمی وزاری پارتی لە حكومەتی هەرێم وەڵامی تیمی یەكێتی دەداتەوە
ەیوەندیدار