حاكم قادر؛ ململانێى نێوان یەكێتی و پارتی گەیشتۆتە ئاستی ناوچە گەرێتی



ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ‏‎پێویستە سەرەڕای هەموو ناكۆكیەكان یەكێتی و پارتی هەوڵ بدەین خەڵك نەگەڕێنینەوە بۆ سەردەمانێك كە ململانێكان جگە لە زیان هیچ سودێكی نەبووە، دەشڵێت،”پێویستە لەپای كردنەوەی نەخۆشخانە ئەهلیەكان نەخۆشخانە حكومیەكان فەرامۆش نەكرێن”.

‏‎حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، سەردانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگەی كردوو وێڕای دەستخۆشی لە تەواوی كارمەندان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ڕایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا ڕۆڵێكی گرنگیان هەبووە لە چارەسەركردنی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئەو بریندارانەی كە لە رووبەڕووبونەوەی تیرۆردا بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە پزیشكانی شۆڕش لە كۆڵەپشتی شۆڕشەوە تا دەزگای تەندروستی پێشمەرگە هەمیشە وەك پێشمەرگەو چارەسەركەری بریندارەكان ڕۆڵێكی كاریگەر و دڵسۆزانەیان هەبووەو ئێمە وەك یەكێتی نیشتیمانی هەوڵەكانیان بەرز دەنرخێنین.

‏‎ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ململانێ سیاسیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بەداخەوە گەیشتۆتە ئاستی بەكارهێنانی دەستەواژەی ناوچەگەرێتی، هەرچەندە ئەمە فاكتەرێكی نوێ نییە، بەڵام لەم دۆخەی ئێستادا خەریكە هاوشێوەی شەڕەكانی دیكە كاری لەسەر دەكرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی قوڵكردنەوەی ڕق و كینەی سیاسی و كۆمەڵایەتی، بۆیە پێویستە سەرەڕای هەموو ناكۆكیەكان هەردوولامان هەوڵ بدەین خەڵك نەگەڕێنینەوە بۆ سەردەمانێك كە ململانێكان جگە لە زیان هیچ سودێكی نەبووە.

باسی لەوەشكردووە، كە ئەركی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستیە بایەخی تەواو بە سەرجەم نەخۆشخانە حكومیەكان بدات و لەپای كردنەوەی نەخۆشخانە ئەهلیەكان نەخۆشخانە حكومیەكان فەرامۆش نەكرێن.

ڤلادیمیر پوتن: پشت لەڕۆژئاوا دەكەن و لەگەڵ زلهێزەكانی چین و هیندستان بازرگانی دەكەن
پێشت ڤلادیمیر پوتن: پشت لەڕۆژئاوا دەكەن و لەگەڵ زلهێزەكانی چین و هیندستان بازرگانی دەكەن
ڕووسیا كڵاوەی ئەتۆمی بۆ “ڕۆژی قیامەت” دروستكرد
دواتر ڕووسیا كڵاوەی ئەتۆمی بۆ “ڕۆژی قیامەت” دروستكرد
ەیوەندیدار