دەركراوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەت گەڕانەوە سەر كارەكانیان

  • 753 بینین


كوڕێكی ڕێكخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، بەشێك لەو قارەمانانەی بزوتنەوەی گۆڕان، كە لەماوەی ڕابردوودا بەشێك لە مافەكانیان لێ وەرگیرابوو بۆیان گەڕاوەتەوە ولە ئێستادا درێژە بە خزمەتی سەربازی و ئەركی پاراستنی خاك و نیشتیمان دەدەن.

چیا نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، كە ‎ئەمڕۆ یەك شەممە بە خۆشحاڵیەوە پێشوازییان لە بەشێك لە هاوڕێ قارەمانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كرد كە دوای چەندین ساڵ لە ماندوبون و قوربانیدان، بەشێك لە مافەكانیان بۆ گەڕاوەتەوە و درێژە بە خزمەتی سەربازی و ئەركی پاراستنی خاك و نیشتیمان دەدەن.

ڕاشیگەیاندووە، كە بە خۆڕاگری و پشوو درێژی و پێكەوە مانەوەیان، دەستكەوتی گەورە بە دەستبهێنین، وە دڵنیاین ئایندەمان باشتر دەبێت.

داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە
پێشت داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە
بۆ وەرگرتنی پارەی كارەبا لەبەردەمی ماڵان بڕیار درا
دواتر بۆ وەرگرتنی پارەی كارەبا لەبەردەمی ماڵان بڕیار درا
پەیوەندیدار