گرنگترین ڕێنمیایەكان بۆ دایكان لە پێدانی خۆراك بۆ منداڵ دوای یەك ساڵ



ئەندامێكی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، شێوازی دروست و خۆراكی تەندروست ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە گەشەكردنی منداڵ و دوای تەواوكردنی یەك ساڵ شیر تەنها ڕێژەی (% 23) پێداویستی منداڵ دابین دەكات.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك و ئەندامی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، شێوازی دروست و خۆراكی تەندروست ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە گەشە كردنی مناڵ و پاراستنی لە نەخۆشی لە كاتی مناڵی و لە داهاتوودا ؛ دوای تەواو كردنی یەك ساڵ شیر تەنها ڕێژەی (% 23 ) پێداویستی مناڵ دابین دەكات و زۆر گرنگە بایەخ بدرێت بە پێدانی خواردن بە مناڵەكە.

گرنگترین ڕێنمیاییەكان:
پێویستە سێ ژەمی سەرەكی خواردن بخوات ؛ واتا بەیانی و نیوەڕۆ و ئێواران خۆراكی بەرێ ؛ نەوەك لە نێوان ژەمەكان.
شیری لە نێوان ژەمەكان و شەوان بەرێ ؛ نەوەك لە كاتی ژەمەكان .
خواردن پێویستە سارد بكرێتەوە ؛ نەوەك بە گەرمی.
پێویستە ئاو بكوڵێنترێت و سارد بكرێتەوە : پێش ئەوەی بدرێت بە مناڵ.
پێویستە بە هێواشی و بە تەدریج خواردن بدرێت بە مناڵ : بە سەر یەكەوە زۆری مەدرێ ؛ كەوچكێك بەرێ ؛ دوای تۆزێك كەوچكێكی تر.
بە زۆر خواردن مەدە بە مناڵەكەت كاتێ تفی ئەكاتەوە یان بە زمانی دەرئەكاتەوە دەرەوە یان دەم ناكاتەوە ؛ خواردنێكی تری بەرێ.
پێویستە مناڵ دوای ساڵێك فیر بوو بێت بە كەوچك شت بخوات و دوای دوو ساڵ بە چەتاڵ.
گرنگی پێدان بە ددانی مناڵ و پاك كردنەوەی دوای خواردن و شیر پێدان.
خواردنی ناو قووتووی مەدرێ لەگەڵ ترشیات و تونی و بە خوێ خوشكراو .
دوور بكەرەوە لە پێدانی نەستەلە و جیلی بۆن و شیرینی دەرەوە و بنێشت و چپس و خواردنەوە گازیەكان بەمناڵ .
هەموو مانگێك فێری جۆرە خواردنێكی تازەی بكە ؛ نەوەك هەموو ڕۆژێك جۆرێكی تازە .
گرنگە فێری خواردی میوەی هەمە جۆری بكەیت ڕۆژانە سێ بۆ چوار جار لە نێوان ژەمەكان .
هەموو ڕۆژێك بەیانی پێش سەعات هەشت نانی خوارد بێت ؛ هەموو شەوێك سەعات نۆ نووستبێت.
ڕۆژانە یەك سەعات بیبەرە بەر هەتاو لە نێوان سەعات نۆی بەیانی بۆ چواری عەسر.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
مەرزی تەوێڵە؛ دەست بەسەر نزیكەی 40 تۆن خۆراكی نەشیاودا گیرا
دواتر مەرزی تەوێڵە؛ دەست بەسەر نزیكەی 40 تۆن خۆراكی نەشیاودا گیرا
ەیوەندیدار