نرخی دۆلار دابەزی

  • 7,212 بینین

دوای جەختكردنەوەی بانكی ناوەندی لە دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار و خستنە بازاڕی بڕێكی زۆری ئەو دراوە ئەمریكاییە، نرخی دیناری عێراقی بەرزبووەوە و دۆلار شكا.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە، نرخی 100 دۆلار بە 158 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێوارە نرخەكەی بۆ 157 هەزار دینار دابەزیوە.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بڕێكی زۆری خستۆتە بازاڕەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بڕی 219 ملیۆن و 978 هەزار و 420 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، كە نزیكەی 170 ملیۆن دۆلاری بە حەواڵە بووە و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزاندنی دۆلار دەبێت.

لای خۆشیەوە، دوێنێ‌ شەممە، پارێزگاری بانكی ناوەندی لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان وتی، “تا كۆتایی ئەم مانگە نرخی 100 دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ 147 هەزار دینار و شتێك نامێنێت بەناوی قەیرانی دۆلار”.

حەلبوسی لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە پۆستێكی دیكەی پێ‌ درا
پێشتر حەلبوسی لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە پۆستێكی دیكەی پێ‌ درا
گرنگترین ڕێنمیایەكان بۆ دایكان لە پێدانی خۆراك بۆ منداڵ دوای یەك ساڵ
دواتر گرنگترین ڕێنمیایەكان بۆ دایكان لە پێدانی خۆراك بۆ منداڵ دوای یەك ساڵ
پەیوەندیدار