یەرەكە ناسنامەی سێ شەهیدی ڕاگەیاند



یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان (یەرەكە) ناسنامەی سێ شەهیدی گەریلای ئاشكرا كرد كە لە ٢٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢ لە زنجیرە چیای ئاسۆس لە سنووری شارۆچكەی ماوەت لە شارباژێڕ، بە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی توركیا شەهید بوون.

یەرەكە ئاشكرایكرد “دلۆڤان و باگەر و هۆگر دەلیل “لە دەسپێكی شۆڕِشی ژن، ژیان و ئازادی بەو لاوە، هێرش لە دژی هێزەكانی ئێمە زیاتر بووە و ئەو هێرشانە بە دەستی دەوڵەتی توركیا و لە رێگای هێرشی هەوایی پێكدێن. ئامادەكاری و فیداكاری هێزەكانی ئێمە بووەتە هۆی نەگەیشتنی دوژمن بە ئامانجەكانی”.

ڕوونیشیكردەوە “لەو هێرشانەی دوژمن لە رێكەوتی ٢٩تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢ی چیاكانی ئاسۆس هەڤاڵانمان دلۆڤان و باگەر و هۆگر دەلیل بونە ئامانج و شەهید بوون. ئێمە پێشتر ناوی دوو هەڤاڵمان راگەیاندبو و ئێستا ناسنامەی سێ هەڤاڵی شەهیدمان رادەگەیەنین”.

ناسنامەی شەهیدەكان:

 

ناو: هادی رەحمانی

نازناو: هۆگر دەلیل

ناوی دایك و باوك: نازدار، محەمەد

لەدایكبووی: گوندی سەبەتڵو

ساڵی بەشداربوون: ٢٠١٧

رۆژی شەهید بوون: ٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس

*

ناو: محەمەد ئاك بابا

نازناو: دلۆڤان جیلۆ

ناوی دایك و باوك: خانم، مەحمود

لەدایكبووی: شاری مەڵاتییە

ساڵی بەشدار بوون: ٢٠١٥

رۆژی شەهید بوون: ٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس

*

ناو: بێنیامین ئاكسۆ

نازناو: باگەڕ بسمل

ناوی دایك و باوك: رەدیفە، ئەحمەد

لەدایكبووی: شاری بسمل

ساڵی بەشداربوون: ٢٠١٣

ڕۆژی شەهید بوون: ٢٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢ لە چیای ئاسۆس

یەرەكە دەڵێت “ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژایان، گەلی كورد و هەمو ‌رێبوارانی رێگای تێكۆشان دەكەین و دەزانین هەمومان بە خاوەنداری لە رێباز و ئامانجی شەهیدان بێ گومان سەركەوتن مسۆگەر دەكەین”.

 

فڕۆكەیەك كەوتە خوارەوە
پێشت فڕۆكەیەك كەوتە خوارەوە
بوومەلەرزەیەك پارێزگای ئەلعەزیزی هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەك پارێزگای ئەلعەزیزی هەژاند
ەیوەندیدار