بوومەلەرزەیەك پارێزگای ئەلعەزیزی هەژاند



 

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٤،٩ پلەی ڕێختەر پارێزگای ئەلعەزیزی رۆژهەڵاتی توركیای هەژاند‌و لەئێستادا تیمە فریاگوزارییەكان لە ناوچەكەن و پرۆسەی بەدواداچوون بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD)دا بڵاوكردووەتەوە، بوومەلەرزەكە كاتژمێر ٠٦:٣٦ی ئەمڕۆ، بەگوڕی ٤،٩ پلە روویداوە كە چەقەكەی قەزای سیڤریجە بووە.

ئاماژە بەوەیش كراوە كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی ١٧،٩ كیلۆمەتری توێكڵی زەوی روویداوە.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن پارێزگای ئەلعەزیزەوە بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە كراوە كە دوا بە دوای روودانی بوومەلەرزەكە، تیمەكانیان رەوانەی ناوچەكە كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا، هەروەها هاتووە ”لەئێستادا تیمەكانمان لە ناوچەكەن و هیچ دۆخێكی نەرێنییمان پێنەگەیشتووە. پرۆسەی بەدواداچوون بەردەوامە”.

یەرەكە ناسنامەی سێ شەهیدی ڕاگەیاند
پێشت یەرەكە ناسنامەی سێ شەهیدی ڕاگەیاند
رێوشوێنەكان لە كەركووك زیادكران
دواتر رێوشوێنەكان لە كەركووك زیادكران
ەیوەندیدار