نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ئێران؛ هاوكارییەكان بۆ ڕوسیا لە شەڕی ئۆكرانیا ڕابگرە



نێردەی ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا سەبارەت بە شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ڕایدەگەیەنێت، كە جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان دژی هەڕەشە و بەكارهێنانی هێزە و كار بۆ پێشخستنی مافەكانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەكان دەكات.”

لیندا تۆماس گرینفیڵد، نێردەی ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، وەك چۆن لە مانگی یەكی ساڵی ڕابردوودا ئەنجومەنی ئاسایشمان ئاگاداركردەوە، كە ڕووسیا پلانی لەشكركێشییەكی تەواوی بۆ سەر ئۆكرانیا هەیە، لەم دواییانەشدا هۆشداریمان بە ئەنجومەنەكە داوە، كە ئێران و كۆریای باكوور پلانیان هەیە كەلوپەلی قەدەغەكراو بۆ ڕووسیا بگوازنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئێران لەمانگی ٨وە بە پێشێلكردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایش سەدان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆ ڕووسیا گواستووەتەوە و ڕووسیاش ئەم فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە بۆ هێرشكردنە سەر ژێرخانی وزەی ئۆكرانیا بەكاردەهێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئێران خەریكە پێداچوونەوە دەكات بۆ فرۆشتنی سەدان مووشەكی بالیستیكی بە ڕووسیا، بۆیە دەیانەوێت ئێران بڕیاری خۆی بگۆڕێت و ئەو كارانە نەكات و پێویستە وڵاتانی دیكەش ڕێگری لەم كارەی كۆماری ئیسلامی بكەن.

سبەی تەرمی دوو كۆچبەر دەگاتەوە هەولێرو چارەنوسی دووانی دیكە نادیارە
پێشت سبەی تەرمی دوو كۆچبەر دەگاتەوە هەولێرو چارەنوسی دووانی دیكە نادیارە
كەشناسی؛ سەرمایەكی توند ڕوو لە ناوچەكە دەكات
دواتر كەشناسی؛ سەرمایەكی توند ڕوو لە ناوچەكە دەكات
ەیوەندیدار