سبەی تەرمی دوو كۆچبەر دەگاتەوە هەولێرو چارەنوسی دووانی دیكە نادیارە



تەرمی دوو لەو كۆچبەرانەی كە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو لە دوورگەی ماندیلوە خنكان دەگەڕێتەوە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ڕادەستی كەس و كارەكەی دەكرێتەوە، كە یەكێكیان دانیشتوی قەڵادزێ و ئەوەی دیكەیان پیرەمەگروونە و چارەنوسی دوانی دیكەیان تا ئێستا نادیارە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) سبەی یەكشەممە 15ی 1ی 2023 كاتژمێر 5ی ئێوارە تەرمی هەریەك لە (زانا قادر فەقێ ڕەسوڵ، تەمەن 41 ساڵ/ دانشتووی پیرەمەگرون و زریان محەمەد ئەمین عەلی، تەمەن30 ساڵ/دانیشتووی قەڵادزێ) دەگەڕێنەوە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی 1ی 11ی 2022 بەهۆی وەرگەڕانی یەختەكەیان، 70 كۆچبەری لە دوورگەی ماندیلوەی نێوان دوورگەی ئێڤیا evia و ئەندرۆس Andros لەئاوەكانی وڵاتی یۆنان ژێر ئاو كەوتن و تەنها 12 كۆچبەر ڕزگاركران و 58 كۆچبەری دیكەش بێ سەر و شوێنبوون چواریان هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بوون لە(هەولێر، پیرەمەگرون، رانیە، قەڵادزێ).

هاوكات، تا ئێستا چارەنوسی ئەو دوو كۆچبەرەی دیكەی هەرێمی كوردستان بە ناوەكانی (عەبدولرەحمان حەمید فەقێ موسا تەمەن ٨ ساڵ/ دانیشتووی رانیە و یوسف سەمیع كانبی تەمەن ۱۹ ساڵ / دانیشتووی هەولێر) بێ سەرو شوێنن.

 

گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی بیبەری سەوزی شیرین
پێشت گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی بیبەری سەوزی شیرین
نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ئێران؛ هاوكارییەكان بۆ ڕوسیا لە شەڕی ئۆكرانیا ڕابگرە
دواتر نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ئێران؛ هاوكارییەكان بۆ ڕوسیا لە شەڕی ئۆكرانیا ڕابگرە
پەیوەندیدار