كەشناسی؛ سەرمایەكی توند ڕوو لە ناوچەكە دەكات



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، دەركەوتنی شەپۆلی بەهێزی باران و بەفر بارین لەگەڵیاندا هاتنی سەرمای توند لەمەودای هەفتەی كۆتایی ئەم مانگە بە شێوەی گشتگیر پێشبینی كراوە، دەشڵێت،”باران بارین لەتەواوی ناوچەكانی باشوری گەرمیان و خۆرهەڵاتو زۆرینەی ناوەڕاستی گەرمیان دەستی پێكردووە”.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئێستا شەپۆلی باران بارین لەتەواوی ناوچەكانی باشوری گەرمیان و خۆرهەڵات و زۆرینەی ناوەڕاستی گەرمیان دەستی پێكردووە و لەكاتژمێرەكانی داهاتوودا تەواوی سنوری هەڵەبجەو شارەزور و سلێمانی و كەركوك دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، دۆخی دابارین لە مەودای هەفتەی كۆتایی ئەم مانگەوە و بەولاوە لەتەواوی سنوری دهۆك و هەولێریش ئاسایی دەبێتەوە هەنگاو دەنێتەوە بەرەو باشبوون ئەوە لەكاتێكدایە، ماوەی نزیكەی مانگێكە لەسنوری دهۆك و بەشێكی هەولێر ڕێژەی باران كەمە،بۆە تا دێت دۆخی دابارین لە ناوچەكانیتریش بەرەو باشبوون دەروات .

نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ئێران؛ هاوكارییەكان بۆ ڕوسیا لە شەڕی ئۆكرانیا ڕابگرە
پێشت نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ئێران؛ هاوكارییەكان بۆ ڕوسیا لە شەڕی ئۆكرانیا ڕابگرە
مەرزی تەوێڵە؛ دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵەك و باینجانی خراپ بوودا گیرا
دواتر مەرزی تەوێڵە؛ دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵەك و باینجانی خراپ بوودا گیرا
ەیوەندیدار