وەزیری پەروەردە: كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر دەكەین



وەزیری پەروەردەی عێراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدات و ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 289 هەزار و 300 فەرمانبەری کارگێڕی و مامۆستای وانەبێژ كراون بە هەمیشەیی.

ئیبراهیم نامیس جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق ژمارەی ئەو مامۆستا وانەبێژ و فەرمانبەرانی ئاشكراكرد، كە بە هەمیشەیی دادەمەزرێن و بڕیاری ژمارە ٣١٥ی پشتڕاست كردەوە، هاوکات بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاستەنگانەی دا، کە کەرتی پەروەردەی ئەنبار بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

وتیشی، “واقیعی پەروەردەیی لە پارێزگای ئەنبار شاهیدی بوژانەوە و خۆشگوزەرانییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 289 هەزار و 300 فەرمانبەری کارگێڕی و وانەبێژ لەسەر میلاكی هەمیشەیی دانراون و 17 هەزار وانەبێژی دیكەش لەسەر بڕیاری 315 دامەزراون”.

لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە پەروەردەکاران و مامۆستایان، وەزیری پەروەردە بەڵێنیدا “ئەو کێشە و ئاستەنگانەی، کە کەرتی پەروەردەی پارێزگای ئەنبار بەدەستیەوە دەناڵێنێت، لەوانەش دوو دەوام و سێ شەفت، دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە چارەسەر بکات”.

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت کەشناسی: شەپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مالكی هەڵوێستی لەسەر حكومەتەكەی سودانی ڕادەگەیەنێت
دواتر مالكی هەڵوێستی لەسەر حكومەتەكەی سودانی ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار