سیستانی لەسەر دۆلار و دینار فەتوایەكی دەركرد



مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق فەتوایەك سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار و دینار دەردەكات و ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دراو لەلایەن بازرگانانەوە بە وڵاتانی دراوسێ ڕێگەپێدراو نییە ئەگەر زیانی بۆ ئابووری نیشتمانی هەبێت.

نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق بڵاویكردەوە، لە وەڵامی پرسیاری یەكێك لە شوێنكەوتووانی مەزهەبی شیعە سەبارەت بە ڕەوایەتی فرۆشتنی دراو (دۆلار و دینار) بە وڵاتانی دراوسێ، سیستانی ڕایگەیاندووە، فرۆشتنی دراو لەلایەن بازرگانانەوە بە وڵاتانی دراوسێ ڕێگەپێدراو نییە ئەگەر زیانی بۆ ئابووری نیشتمانی هەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “فرۆشتنەكە خۆی بۆ خۆی ڕێگەپێدراوە، بەڵام ئەگەر زیانی بۆ ئابووریی نیشتمانی هەبێت یان پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكان بێت ئەوا دروست نییە.”

ئەم فەتوایە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژ بەڕۆژ نرخی دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەر بە دینار ڕوو لە هەڵكشانەوە و ئەوەش نیگەرانی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووە و بۆتە هۆی گران بوونی سەرجەم خۆراك و پێویستییەكانی هاووڵاتیان، هۆكاری بەرزبوونەوەی دۆلاریش دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئەوەی ئەمریكا سزای چەندین كۆمپانیای عێراقی داوە لەسەر فرۆشتنی دۆلار بە وڵاتانی دراوسێ‌ و پابەند كردنی بانكی ناوەندی بە كەم كردنەوەی خستنەبازاڕی دۆلار.

سودانی و شۆڵتز لەسەر گێڕانەوەی پارە دزراوەكانی عێراق ڕێككەوتن
پێشت سودانی و شۆڵتز لەسەر گێڕانەوەی پارە دزراوەكانی عێراق ڕێككەوتن
هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
دواتر هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
ەیوەندیدار