جوتیار عادل؛ دواین زانیاری لەسەر ناردنی 400 ملیارەكە ئاشكرا دەكات



وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، جارێكی دیكە بابەتی ناردنی ٤٠٠ ملیارەكە وەك شایستەی حكومەتی هەرێم لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دووپاتكرایەوە، دەشڵێت،”گرفت و بەربەستێكی گەورە لەبەردەم ئەو بابەتە نەماوە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو بڕە پارەیە بۆحكومەتی هەرێم دەنێردرێت”.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم بۆ ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم ئاشكراشیكردووە، كە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و دووبارە بابەتی ناردنی ٤٠٠ ملیارەكە وەكوو شایستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتكرایەوە، بۆیە لەو بڕوایەدایە، كەگرفت و بەربەستێكی گەورە لەبەردەم ئەو بابەتە نەمابێت و لەماوەیەكی نزیكدا ئەو بڕە پارەیە بۆحكومەتی هەرێم بنێردرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ یەكەمجار حكومەتی هەرێم بەشداری نووسینەوەی پڕۆژە بودجەی گشتی عیراق دەكات، ئەمەش كارێكی ناوازە بوو دوای ئەوەی هەردوو شاندەكە لە لایەنی تەكینیكییەوە كاریان تەواو دەبێت و دەچێتەوە ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عیراق دوای پەسەندكردنی دەچێتە ئەنجوومەنی وەزیراتی عیراق، دوای ئەوەش دەچێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئاماژە بۆ ئەوەشكردووە، لە پرۆژە بودجەی گشتی 2023 سەرۆكی حكومەتی عیراق هاوكار بووە لەو خاڵانەی كە پیوێست بووە هەردوولایەن لەسەری ڕێكبكەون، ئەم هەماهەنگیە لە نێوان هەرێم بەغدا بەردەوامە و تەواو نەبووە و لیژنەكانیش بەردەوام كار دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەم یاسایە وەك پڕۆژە لە حكومەتی عێراق و لە هەردوو شاندەكە تەواو ببێت و بچێتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لەوێش پەسەند بكرێت.

 

بەوێنە، لە عیراق جۆرە خورمایەكی دەگمەن لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت
پێشت بەوێنە، لە عیراق جۆرە خورمایەكی دەگمەن لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت
سەرلەنوێ‌ نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد
دواتر سەرلەنوێ‌ نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد
ەیوەندیدار