گەشتە ئاسمانییەكانی ئەمریكا دەستیانپێكردەوە



فەرمانگەی فڕۆكەوانیی فیدراڵیی ئەمریكا بڵاویكردەوە، گەشتە ئاسمانییەكان كە بەهۆی كێشەیەك لە ناوندەكانی كۆنتڕۆڵكردنی گەشتەكانەوە بەیانی زوو راوەستابوو، سەرلەنوێ دەستپێكردووەتەوە.

لەو راگەیەندراوەدا كە لە هەژماری فەڕمی فەرمانگەكەوە لە تویتەر بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە كە ئەو سیستمەی زانیاری ئەمنی بە تیمەكانی گەشتەكان دەدات دوای چارەسەری كێشەیەك كە شەوی رابردوو دروستببوو، گەشتی ئاسمانی لە وڵاتەكە هەنگاو بە هەنگاو ئاسایی بووەتەوە، بەڵام هێشتا زانیاری لەسەر هۆكاری كێشەكە بڵاو نەكراوەتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن ئاشكرایكرد، هێشتا هۆكاری ڕاوەستانی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكە تا كاتژمێر ٠٩:٠٠ بەكاتی ناوخۆ، نازانێت.

جۆ بایدن باسی لەوەش كرد دەربارەی كێشەكە زانیاری لە وەزیری گواستنەوەی ئەمریكا، پیت بوتیجیگ وەرگرتووە و ئاشكرایكرد، داوای كردووە بە راپۆرتێك لە پێشهاتەكان ئاگاداری بكەنەوە.

سەرۆكی ئەمریكا، ئاماژەی بەوەش كرد هیواخوازە لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا هۆكار و چۆنێتی كێشەكەی پێبگات.

یەكێتیی ئەورووپا و ناتۆ كاری هاوبەشیان دەستپێكرد
پێشت یەكێتیی ئەورووپا و ناتۆ كاری هاوبەشیان دەستپێكرد
لە قەڵادزێ لەسەر فول لایت گەنجێك بە چەقۆ برینداركرا
دواتر لە قەڵادزێ لەسەر فول لایت گەنجێك بە چەقۆ برینداركرا
ەیوەندیدار